Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:26

هەفتەی داھاتوو بە ئامادەبوونی مه‌سرور بارزانی کۆڕبەندی پیشەسازی بەڕێوە دەچێت

کوردستان TV
100%

بڕیارە هەفتەی داھاتوو کۆڕبەندێکی پیشەسازی لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت و سەرۆکی دەستەی گشتیی وەبەرھێنانیش دەڵێت، سەرۆکی حکوومەت بەشداریی کۆڕبەندەکە دەکات و مەبەست لەو کۆڕبەندەش ڕەخساندنی بازاڕە.

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی گشتیی وەبەرھێنان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بە مەبەستی پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم کەرتەکە لەگەڵ وەبەرھێنەرانی کەرتی پیشەسازی کۆ بووینەتەوە و لە نزیکەوە گوێمان لە کێشە و گرفتەکانیان گرتووە، پێشنیازەکانیشیان وەرگیراون بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت.

سەرۆکی دەستەی گشتیی وەبەرھێنان ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: یەکێک لە ئامانجەکانی کابینەی نۆیەم بووژاندنەوە و پێشخستنی کەرتی پیشەسازییە لە ھەرێمی کوردستان، ئەویش لەپێناو گرینگیدان بە بەرھەمی ناوخۆیی و لەو چوارچێوەیەشدا ئاسانکاری بۆ وەبەرھێنەران کراوە.

د. محەمەد شوکری ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆڕبەندی پیشەسازی بەڕێوە بچێت، کە مەبەست لە کۆڕبەندەکە ڕەخساندنی بازاڕ و کارە لە کەرتی پیشەسازیدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.