گیو موكریانی له گوندی بوغده‌كه‌ندی، نێوان شاری بۆكان و سه‌قز له دایك بووه. گیو موكریانی به یه‌كه‌م مێژوونوسی كورد داده‌نرێت له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، له‌م پێناوه‌دا بۆ ماوه‌ی پازده ساڵ به ھه‌موو توانایه‌كیه‌وه ھه‌وڵی داوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری مێژویی سه‌باره‌ت به مێژوی گه‌لی كورد كه به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ھیندی و توركی و فارسی و فه‌ڕه‌نسی و ڕووسیدا ھه‌بون له‌و كاته‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی شاره‌زاییه‌كی باشی له‌م زمانانه‌دا ھه‌بووه ھه‌ر له‌م زمانانه‌شه‌وه گه‌لێك نوسراوی به پێزی وه‌رگێراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
گیو موكریانی پیاوێكی زمانه‌وان و رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر و فه‌رھه‌نگ نووس و خاوه‌ن چاپخانه بوو.
گیو مركریانی ھه‌موو خه‌سڵه‌ته‌كانی پیاوچاكێكی به‌توانای تێدا كۆببووه له‌و كه‌سانه قه‌ت بیری له ماندووبون نه‌كردووته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئامانجه‌كانی ھه‌موو ھه‌وڵێكی داوه، لای ئه‌و گرنگ بووه خزمه‌تێك به مێژووی میلله‌ته‌كه‌ی بكات، وه‌ك جوتیارێك بوو ھه‌موو زه‌وی وڵاته‌كه‌ی ده‌كێلا و رێگه سه‌خته‌كانی ڕاده‌ماڵی بۆ ئه‌وه‌ی ئاو دانه‌وێله بگه‌ینێته ھه‌موو سوچێكی زه‌وییه‌كه‌ی و ھه‌وڵیده‌دا له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه نووسینی كوردی و مێژووی گه‌له‌كه‌ی ئه‌و تاریكیه‌ی باڵی به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌ی داكێشاوه به چرایه‌ك رووناكی بكاته‌وه.
گیو موكریانی باڵی خۆی دایه به‌ر كارێك كه پێشتر كه‌م كه‌س به‌و شێوازه ھه‌وڵیان بۆداوه بۆ ئه‌وه‌ی سودێكی بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ھه‌بێت دواتریش ئه‌م ھه‌وڵه له‌نووسینێكی ره‌نگی داوه‌ته‌وه كاتێ: له ساڵی ١٩٤٠ نوسیوویه‌تی " گه‌ر له‌خۆشی دا بژی یا له ناخۆش له‌كۆتاییدا ھه‌ر جامی مردن ده‌نۆشیت ھه‌ر خزمه‌تێكیش پێشكه‌ش وڵاته‌كه‌تی بكه‌یت ئه‌وا له‌دوا رۆژ بۆ خۆت ده‌مێنێته‌وه ."
ئه‌مه فه‌لسه‌فه‌ی گیو موكریانی بوو له ژیان ئه‌ویش ھه‌وڵدان بۆ دوارۆژی گه‌لی كورد بوو.
گیو موكریانی له ساڵی ١٩٠٣ له‌دایك بووه، دواتر له ساڵی ١٩١٥ ده‌چێته شاری حه‌له‌ب لای براكه‌ی حوسێن حوزنی موكریانی، دواتر له‌گه‌ڵ براكه‌ی و چاپخانه‌كه‌ی له‌ساڵی ١٩٢٢ روو ده‌كه‌نه شاری ره‌واندز .
له‌ساڵی ١٩٢٦ كاتێك حوسێن حوزنی موكریانی گۆڤاری (زاری كرمانجی) ده‌ركرد، گیو موكریانی بووه به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری ئه‌و گۆڤاره دواتر ڕووی كرده شاری ھه‌ولێر بۆ به‌ڕێوه‌بردینی چاپخانه‌ی كوردی.
گیو موكریان خه‌ریكی كاری وێنه‌گریش بووه، پیشه‌ی وێنه‌گریش له‌سه‌ر ده‌ستی وێنه‌گرێكی ئه‌رمه‌نی فێربوو، چونكه ئه‌وكاته بازاڕی چاپه‌مه‌نی كز بوو و بۆ بژێوی ژیانی خه‌ریكی ئه‌م كاره بووه.
له ١٥ ئایاری ١٩٥٤ گۆڤاری (ھه‌تاو) ی ده‌ركرد، ئه‌مه‌ش گۆڤارێكی ئه‌ده‌بی رۆشنبیری كۆمه‌ڵایه‌تی بوو، مانگانه دووجار ده‌رده‌چوو و به‌رده‌وام بوو له ده‌ركرنی ئه‌و گۆڤاره تا تشرینی یه‌كه‌می ١٩٦٠ .
گیو موكریانی توانی ١٨٨ ژماره له گۆڤاری ھه‌تاو ده‌ربكات، ھه‌روها گیوی موكریانی توانی ٢٠٠ چاپكراوی شاعیران و نووسه‌ران به چاپ بگه‌ینێت، ئه‌م كارانه‌شی ھه‌مووی له چاپخانه‌ی كوردستان ئه‌نجامدا.
به‌رھه‌مه‌كانی گیو موكریانی بریتن له:
١.فه‌رھه‌نگی (رابه‌ر) له عه‌ره‌بی بۆ كوردی
٢. فه‌رھه‌نگی (كۆلكه زێڕینه) فه‌رھه‌نگیكی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی، فه‌ره‌نسی، ئینگلیزی بوو ئه‌م فه‌رھه‌نگی له نێوان ساڵانی ١٩٥٥ تا ١٩٦٦ له چاپداوه
٣. فه‌رھه‌نگی كوردستان، له ٤٠٠ لاپه‌ڕه پێك ده‌ھات، كوردی بۆ كوردی بوو، ھه‌موو شێوه زاره‌كانی زمانی كوردی له خۆ ده‌گرت
٤. نۆبه‌ره، عه‌ره‌بی بۆ كوردی بوو ٢٥ ھه‌زار ووشه‌ی له خۆ ده‌گرت له‌ساڵی ١٩٨٦ چاپكرا
په‌رتوكی (مێژووی وێژه) په‌رتوكێكی گه‌وره بوو، ھه‌رچه‌نده چاپ نه‌كراوه به‌ڵام وه‌ك ده‌ستنووس ماوه و زانیارییه‌كی زۆری تێدایه ده‌رباره‌ی نووسه‌ران و شاعیران و زانایانی كورد، له‌گه‌ڵ كورته‌یه‌ك له ژیانی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه.
٧. گیو نامه
٨. په‌رتوكی (ناوی كچان و كوڕانی كوردی) له‌ساڵی ١٩٥٨ چاپ كراوه
٩. كه‌شكوڵی گیو، كه ھه‌ندێك زانیاری و شیعری شاعیرانی له‌خۆ گرتبوو، له‌ساڵی ١٩٨٦ له رێگه‌ی خێزانه‌كه‌ی، خاتوو دكتۆره كوردستان موكریانی له چاپدراوه
گیو موكریانی له ژیانی خۆی، خۆی زۆر ماندوو كردووه تا بگات به‌ھه‌موو ووشه كوردییه‌كان و كۆیان بكاته‌وه و دواتر ئه‌و فه‌رھه‌نگانه‌ی به چاپ گه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك سوودی لێ ببێنێت.
ئه‌گه‌ر ھه‌ر ھه‌ڵه‌یه‌كیش ھه‌بێت ئه‌وا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی به‌رپرسانی كۆڕی زانیاری كوردی. چونكه ئه‌وا پێداچوونه‌وه‌یان بۆ فه‌رھه‌نگه‌كان ده‌كرد
گیو موكریانی ناوی راستی خۆی عه‌بدولره‌حمان بوو به‌ڵام له‌نێو خه‌ڵكی ھه‌ر به گیو ناسراوبوو.
ووشه‌ی گیو له‌بنه‌ره‌تدا به‌مانای (كێ‌و، شاخ یا چیا) دێت، ھه‌روه‌ھا گیو موكریانی كاتێك چاپخانه‌كه‌ی له ره‌واندز گواسته‌وه بۆ شاری ھه‌ولێر ناوی نا (چاپخانه‌ی كوردستان)، ئه‌م چاپخانه‌یه له حوسێن حوزنی موكریانی برای بۆی به جێمابوو و پێشتر ئه‌م چاپخانه‌یه ناوی (چاپخانه‌ی زاری كرمانجی) بوو، به‌ڵام ناوی چاپخانه‌ی كوردستان له خۆشه‌ویستی كۆماری كوردستان ناونرا، ھه‌روه‌ھا كاتێك ئه‌م چاپخانه‌یه‌ی ھێنایه ھه‌ولێر و ھه‌ستا به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی و زیادكردنی پارچه‌كانی،
گیو موكریانی له‌ساڵی ١٩٧٧ كۆچی دوایی كردووه.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.