ڕه‌سوڵ گه‌ردی، هونه‌رمه‌ندێكی دیار و ناسراوی كوردستانه و خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به‌هونه‌ری كوردی كردووه.
ڕه‌سوڵ ئیبراهیم سوڵتان، كه به ڕه‌سوڵ گه‌ردی ناسراوه. ساڵی 1922 له گوندی قه‌لادگه‌ی نزیك شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه. له هه‌ولێر خوێندویه‌تی و هه‌ر له سه‌ره‌تای لاوێتیه‌وه خولیای هونه‌ری گۆرانی و مه‌قام و حه‌یران بووه و له‌و بوارانه‌دا خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی پێشكه‌ش كردووه.
گه‌ردی ساڵی 1947 چۆته شاری به‌غداو له‌وێ له‌ڕێی ڕادیۆی كوردیی به‌غداوه به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی پێشكه‌ش به خه‌ڵكی كوردستان كردووه و له‌و ڕێگه‌وه له سه‌رانسه‌ری كوردستاندا ناسراوه. گه‌ردی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ڕادیۆی كوردی به‌غدا بووه 680 گۆرانی و مه‌قام و حه‌یرانی تۆمار كردووه و وه‌ك گه‌نجینه‌یه‌كی هونه‌ری به‌نرخ ماوه‌ته‌وه. ڕه‌سوڵ گه‌ردی شاعیریش بووه و نازناوی شاعیری (بێزار) بووه و هه‌ربۆیه‌ش حه‌زی كردووه به ڕه‌سوڵ بێزار گه‌ردی ناوی بهێنرێ. له بواری شیعر و ئه‌ده‌بدا خاوه‌نی چه‌ندین كتێب و نامیلكه‌یه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ناوداره‌ی كورد له‌رۆژی 17ی تشرینی یه‌كه‌می 1994 و له ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. دروود بۆ گیانی پاكی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.