پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند، بەتۆمەتی ئەوەی خۆی وەک پزیشک ناساندووە و فێڵی لە خەڵک کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ن. س. ج) بە تۆمەتی فێڵکردن لە چەند نەخۆشخانە و سەنتەرێکی چارەسەرکردن دەستگیر کرد.
ڕاشیگەیاند:تۆمەتبارەکە وەک پزیشک خۆی ناساندبوو و بڕێک پارەی لە شوفێری تەکسییەکان و نەخۆشخانەکان وەرگرتبوو.
ئاماژەی بەوەشکرد کە تۆمەتباری ناوبراو بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بنکەی پۆلیسی (ڕاستی) کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.