سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به كوشتنی ئه‌بوو ئیبراهیم قوڕه‌شی سه‌رۆكی تیرۆریستانی داعش ڕایگه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه عێراقییه‌كان بۆ له‌ناوبردنی تیرۆریستان.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ پێنشجه‌م زانیاری زیاتری سه‌باره‌ت به ئۆپه‌ڕاسیۆنی كوشتنی ئه‌بوو ئیبراهیم قوڕه‌شی سه‌رۆكی تیرۆریستانی داعش له شاری ئیدلیبی سووریا خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند: قوڕه‌شی به پشتێنه‌ی خۆكوژی خۆی ته‌قاندۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه ته‌واوی خێزانه‌كه‌شی له‌ناوبردووه كه له‌نێویاندا ژن و منداڵ هه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: وه‌زاره‌تی به‌رگری (پێنتاگۆن) پلانی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه داڕشتبوو، وه‌زاره‌ته‌كه به‌وپه‌ڕی تۆكمهییهوه پلانه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین قوربانی مه‌ده‌نی لێ بكه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پێنتاگۆن ڕه‌تی كردبووه‌وه ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه به مووشه‌كی ئاسمانی ئه‌نجام بدات و له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌ربازانی هێزی تایبه‌تی بۆ ئهپهڕاسیۆنهكه ڕه‌وان كردبوو به‌هۆی بوونی ژن و منداڵه‌كانی قوڕه‌یشی كه له‌گه‌ڵیدابوون.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا قوڕه‌شی كه له كۆتاییه‌كانی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2019 سه‌ركردایه‌تی تیرۆریستانی داعشی گرته ده‌ست، ده‌ستی هه‌بووه له هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر گرتووخانه‌ی سناعه له پارێزگای حه‌سه‌كه كه زیاتر له 3 هه‌زار زیندانی داعشی تێدابوو، هه‌روه‌ها پێشتریش ڕۆڵی سه‌ره‌كی گێڕابوو له جینۆسایدی ئێزیدییه‌كانی عێراق له ساڵی 2014.
جۆ بایدن جه‌ختیشی كرده‌وه كه كوشتنی قوڕه‌شی په‌یامێكی ڕوونه بۆ سه‌رجه‌م تیرۆریستان له هه‌موو جیهان و پێی ڕاگه‌یاندن "پێتان ده‌گه‌ین و له هه‌ر شوێنێك بن ده‌تاندۆزینه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌مه‌ریكا له كاركردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی پێشمه‌رگه و هێز و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق و سوپای سووریای دیموكرات به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ له‌ناوبردنی تیرۆریستان و پاراستنی زیاتری وڵاته‌كه‌ی.
جێی باسه شه‌وی ڕابردوو هێزێكی تایبه‌تی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئۆپه‌ڕاسیۆنێكدا له ناوچه‌یه‌كی باكوری شاری ئیدلیب له نزیك سنووری توركیا دوای چه‌ندان كاتژمێر له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان توانیان ئه‌بوو ئیبراهیم قوڕه‌شی سه‌رۆكی تیرۆریستانی داعشیان كوشت.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان له ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 13 كه‌س كوژراون كه له‌نێویاندا 6 منداڵ و 4 ئافره‌ت هه‌ن.
زیانه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌دا بریتی بوو له تێكشكاندنی هه‌لیكۆپته‌رێك له‌سه‌ر زه‌وی كه به‌هۆی هه‌ندێ كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه ناچاربوو بنیشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.