Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 14:15

بارینی یه‌ک مه‌تر به‌فر رێگای گونده‌کانی عه‌فرین داده‌خات

کوردستان TV
100%

به‌فربارین بۆته‌ هۆی داخستنی رێگای گونده‌كانی عه‌فرین و دانیشتووانه‌كه‌ی له‌ مادده‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان بێ به‌ش ده‌كات.

شه‌پۆڵێكی به‌فر بارین ده‌بێته‌ هۆی داخستنی رێگای ژماره‌یه‌ك گوندی شاری عه‌فرین له‌ كوردستانی سووریاو دانیشتووانه‌كانی له‌ده‌ستكه‌وتنی نان و هه‌بوونی ته‌زووی كاره‌با بێ به‌ش ده‌كات.

له‌وباره‌یه‌وه‌ چالاكوان مسته‌فا شێخۆ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ به‌ زاگرۆس عه‌ره‌بی راگه‌یاند:به‌فر بارین سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی شاری عه‌فرینی گرتۆته‌وه‌و بۆته‌ هۆی داخرانی رێگای گونده‌كان و دانیشتووانی ئه‌و گوندانه‌، نانیان ده‌ست ناكه‌وێ و ته‌زووی كاره‌باش له‌وناوچانه‌ پچڕاوه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: له‌رێگا شاخاوییه‌كان نزیكه‌ی 70سم تا 100 سم به‌فر باریوه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ده‌ست پێشخه‌رییان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاكان نه‌كردووه‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.