هێزه‌كانی ئه‌مریكا پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وت له پارێزگای حه‌سه‌كه دروست ده‌كه‌ن، کە توانای پاڵاوتنی سێ هەزار بەرمیل نەوتی هەیە له رۆژێكدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێیه‌كانه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتوون، هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییەکانی خۆیان له سووریا بۆ سووته‌مه‌نی پڕ بكه‌نەوه، ده‌ستی كردووه به دروستكردنی پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وت له ناوچه‌ی ماباداه له كێڵگه‌ی رومه‌یلان باكووری رۆژهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه.
كه‌لوپه‌له‌كانی پاڵاوگه‌كه له رێگای ده‌روازه‌ی سنووریی ئه‌لوه‌لیدی عێراقییه‌وه بردراونه‌ته سووریا.
ئه‌م پاڵاوگه‌یه کە توانای پاڵاوتنی سێ هەزار بەرمیل نەوتی ده‌بێت له رۆژێكداو چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له داهاتوودا، پاڵاوگه‌ی هاوشێوه له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی دیكه دروست بكرێن.
پارێزگاكانی دێرازۆر و حه‌سه‌كه خاوه‌ن ده‌وڵه‌مه‌ندترین سه‌رچاوه‌ی وزه‌ن له رووی نه‌وت و گازی سروشتی له سووریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.