Erbil 21°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:17

کۆسرەت رەسوڵ پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە

كۆسرەت رەسوڵ: سه‌حەتم بەرەو پێش دەڕوات
کوردستان TV
100%

كۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، "ئەمڕۆ رۆژێكی خۆشەو ئازادی و دیموكراسی خەڵكی كوردستان بە نسبەت منەوە شتێكی زۆر زۆر موهیمە".

لەپەیامێكی ڤیدیۆیدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بڵاویكردەوە، كۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند، "ئەمڕۆ نزیكەی سێ هەفتەیە لەنەخۆشخانەم، سه‌حەتم بەرەو پێش دەڕوات، تەمەننا دەكەم دووبارە بگەڕێمەوە ناو میللەتەكەی خۆمان و لەوێندەرێ خزمەتی میللەتی خۆمان بكەین".

ئاماژە بەوەشدەكات، "لێرەدا سوپاسی هەموو ئەو لایەنانەو كەسوكاری شەهیدەكان دەكەم و سوپاسی ئەو كەسانە دەكەم كە بەراستی ماندووبوون و بەشێكیان  لەكوردستانەوەو بەشێكی دیكەیان لێرەوە هاتوون، سوپاسی یەكە بەیەكەتان دەكەم و هیواداریشم زوو بگەڕێنەوەو خزمەتی میللەتەكەمان بكەین".

هەروەها دەڵێت، "ئەمڕۆ رۆژێكی خۆشەو ئازادی و دیموكراسی خەڵكی كوردستان بە نسبەت منەوە شتێكی زۆر زۆر موهیمە".

12ی ئەم مانگە، كۆسرەت رەسوڵ لە سلێمانی بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانە كرا، دوای چەند رۆژێك مانەوەی لەنەخۆشخانە و ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆی رەوانەی ئەڵمانیا كرا. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.