ستیڤن مانسفیلد، نووسهریكى ئه‌مه‌ریكییه له بوارى ئاین و مێژوو و كلتورى سه‌رده‌م و زیاتر له 20 كتێبى پڕفرۆشه، له‌وانه "موعجیزه‌ى كورد، جیرۆكێكى ناوازه‌ى هیواى لى دایكبووهوهى باكورى عێراق" كه له ساڵى 2014 بڵاوكراوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها دامه‌زرێنه‌رى گروپى مانسفیڵده بۆ مه‌شقى میدیایى له واشنتۆنی ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها ئه‌م نووسه‌ره ئه‌مه‌ریكیه له وتارێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی واشنتۆن تایمز ده‌ڵێت:
نزیكه‌ى 100 ساڵ تێیپهڕیووه لهوكاتهوهى كه جیهان په‌یمانى ده‌وڵه‌تى به میلله‌تى كورد داوه، په‌یمانه‌كه له كۆتایى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م بوو كه له كۆنفڕانسى ئاشتى پاریس، وڵاته سهركهوتووكانى ئه‌و جه‌نگه مه‌زنه په‌یمانى سیڤه‌ریان واژوۆ كرد و تێیدا گه‌ره‌نتى مافى چاره‌ى خونووسین به كورده‌كان درابوو، به تایبه‌تیش ناوبراوبوون به‌وه كه میله‌تى كورد دواكه‌وتووه له دروستكردنى ده‌وڵه‌تدا.
به‌شێوه‌یه‌كى تراژیدیانه، ئه‌و په‌یمانه خۆڕاگرێى به خووه نه‌گرت له‌به‌ر ئاڵۆزیى جیهانى عه‌ره‌بى و خه‌ونى گڕگرتووى ئه‌وروپیه‌كان به نه‌وت، له‌بڕى ده‌وڵه‌ت، كورده‌كان خرانه پاڵ كیانێكى دروستكراو كه عێراقى ناو بوو.
له ئه‌نجامیشدا له 100 ساڵى ڕابردوو، كورده‌كان له ژیر ده‌سته‌ڵاتى حكومه‌ته‌ى خۆیان له به‌غداد چه‌وسانه‌وه و زۆركات وه‌ك دوژمن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ كردوون و هه‌روه‌ها وڵاته به‌هێزه‌كانى رۆژئاوا كورده‌كانیان پشت گوێ خست و خیانه‌تیان لێ‌كردن، ڕ‌ژێمى به‌عسى سه‌دام حسین بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك هه‌وڵیدا له‌سه‌ر ڕووى زه‌وى بیانسڕێته‌وه.
ئێستا له كۆتاییدا كاتى كورده‌كان هاتووه و له 25 ئه‌یلول، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له (باكوورى عێراق) ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى ئه‌نجامده‌دات و به دڵنیاییه‌وه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، كورده‌كان ئاره‌زووى به ده‌وڵه‌ت بونیان ده‌گه‌یه‌ننه ئه‌نجام كه له‌لاى جیهان ڕوونه "ئێمه ئازاد ده‌بین، ده‌وڵه‌تى خۆمان ده‌بێت، شوێنێكمان ده‌بێت له نێوان وڵاتانى جیهان"
كه سه‌ربه‌خۆیى كوردستان بێته ئاراوه پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كان په‌له بكه‌ن له پشتیوانكردن و یارمه‌تیدانیان به هه‌موو شێوه‌یه‌كى گونجاو و به فهراههمكردنى هه‌ر جۆره سه‌رچاوه‌یه‌ك كه به‌رده‌سته.
به‌دڵنیایییه‌وه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه په‌یمانى ده‌وڵه‌تبوونیان به ملله‌تى كورد دابوو به‌ڵام زۆر دره‌نگ بوون له جێبه‌جێكردنى به‌ڵێنه‌كه‌یان له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا زۆر شتى دیكه ماوه.
میلله‌تى كورد گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌یه له جیهاندا- میلله‌تێكن له 35 ملێۆن كه‌سى به توانا كه تاكو ئێستا ده‌وڵه‌تى خۆیان نییه.
چیتر بێبه‌شكردنیان له ده‌وڵه‌تبوونیان له نیوان ده‌وڵه‌تانى جیهان، گاڵته جاڕیى ده‌بێت به جاڕنامهكانى مافى مرۆڤى رۆژئاوا و مافى چاره‌ى خۆنووسینى نه‌ته‌وه‌كان و دادگاى نیوده‌وڵه‌تى.
وڵاتانى ڕۆژئاوا پێویسته پشتیوانى سه‌ربه‌خۆیى كورده‌كان بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كورده‌كان ئه‌وه‌یان نیشانداوه كه ئیمه هیواى بۆ ئه‌خوازین له ڕۆژهه‌لاتى ناوه‌راستدا له ئایینده‌دا رووبدات. ملله‌تى كورد به دڵ پیشتیوانى دیموكراسی ده‌كه‌ن و هاوڕێتى ڕۆژئاوان و سهرسوڕمینهرانه ئه‌رێنین به‌را نبه‌ر به ئیسڕائیل.
كورده‌كان ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى خاوه‌ن بازاڕى ئازاد درروستبكهن له‌و ڕۆژانه‌ى نێوان دڕندهییهكانى سه‌دام ده‌ژیان و درهكهوتنى داعش. ئه‌و ڕۆژانه كه كورده‌كان كاروباریان كه‌وته ژیر ده‌ستى خۆیان فه‌رشى پێشوازییان بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره بیابانیهكان داخستبوو به پێى یاساى وه‌به‌رهێنان له 2006 كه تێیدا بۆرسه‌ى هه‌ولیرى په‌یوه‌ستكرد به بۆرسه‌ى " " هه‌روه‌ها پێراگهیاندنى كارسازییكانیان به پێوانهێكى مه‌زن.
له ئه‌نجامدا ساڵى 2013، كورده‌كانى عێراق ناوى خۆیان له لیستى ئه‌و شوێنانه‌ى كه زۆر سه‌ردان ده‌كریت توماركردوه، كه پێویسته سه‌ردان بكرێت هه‌ر وه‌ك هاتووه له سایتى ناشناڵ جۆگرافى و كۆندى و نیۆرك تایمز.
ڕۆژئاوا پێویستتیان به میلله‌تێكى وه‌كو كورد هه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست له ڕوانگه‌ى ئاینه‌وه، هه‌رچه‌نده كورده‌كان له 97% یان موسڵمانن له هه‌مان كاتدا كه‌سانێكى میانره‌و و كراوه‌ن، مه‌سیحییه‌كان نوێنه‌رایه‌تیان هه‌یه له پێكهاته‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا و هه‌روه‌ها ئێزیدیه‌كان به هه‌مان شێوه نوێنه‌رایه‌تیان هه‌یه، كه كه‌مینه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یین و له‌م چه‌ند ساڵه‌ى ڕابردوو داعش كردینه ئامانج.
مه‌لایه‌كى بهناوبانكى كوردستان ده‌ڵێت " من پێش هه‌موو شتیك كوردم، پاشان موسڵمانم و ڕێگه ناده‌م ڕادیكاڵزمى نه‌ته‌وه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌شكه‌نجه‌مان بدات له كوردستان.
هه‌موو وڵاته دیموكراته‌كان له جیهاندا ئه‌مه ده‌خوازن و كورده‌كانیش له‌مه‌دا پێشڕه‌ون،
په‌یمانه‌كه دراوه و خه‌ڵكه‌كه‌شیان "كورده‌كان" خۆیان ئاماده كردووه، سه‌ڵماندوویانه كه ئاماده‌ن، كاته‌كه‌یان ئێستا هاتووه، پێویسته شانبه‌شانى كورده‌كان بوه‌ستین له كاتیكدا خۆرى سه‌ربه‌خۆییان له میژوودا خه‌ریكه هه‌ڵدێت.
به‌دڵنیاییه‌وه، ئازارى له دایكبوون ده‌بێت و وڵاتانى نزیكى كوردستان دژى سهربهخۆییهكهیان ده‌بن و ده‌شكرێت خۆین بڕێژرێت، كورده‌كان به تێگهیشتوانهوه به‌و ڕێگه‌یه‌دا ده‌ڕۆن، هیج ده‌وڵه‌تیك به ته‌واوى دروستبووه‌وه و نایه‌ته‌بوون له جیهانه‌وه به‌ڵام وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى ئازاد و سه‌ربه‌خۆ دێنه بوون.
ڕۆلێ ئێمه ئه‌وه‌یه ببینه مامانێكى چاودێریكه‌ر بۆ ئه‌و له دایكبوونه مێژوویه و هیوا بخوازین كه ڕۆژێك بێت بتوانین بڵێن كوردستان به وشه‌كانى یه‌كێك له شاعیره‌كان كه ده‌ڵێت:
له‌م ڕۆژه‌وه ئه‌و فلووته ........
و ده‌ستى ڕه‌شه‌با ئاواز ده‌به‌خشێت به برینه‌كانى
له‌وكاته‌وه گۆرانى بۆ جیهان ده‌چڕێت.
سه‌رچاوه/ واشنتۆن تایمز- ستیڤن مانسفیڵد
کاتى کورده‌کان هاتووه
ستیڤن مانسفیلد، نووسهریكى ئه‌مه‌ریكییه له بوارى ئاین و مێژوو و كلتورى سه‌رده‌م و زیاتر له 20 كتێبى پڕفرۆشه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.