ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/3/1 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو‌ى دایكیان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى لێ‌كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆیان و خانه‌واده بهڕێزهكهیاندا ده‌ربڕى.
به‌ڕێزیان هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و ئارامى به خانه‌واده و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لى، سوپاس و پێزانینى خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان بۆ په‌یوه‌ندى و هاوخه‌میى نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.