باڵیۆزی عێراق له ئۆكراینا ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ دووشه‌م هاوسه‌ری هاووڵاتییه‌كی عێراقی له جه‌نگی ئۆكراینا به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گولـله‌ی ڕاسته‌وخۆ كوژرا.
حوسێن عه‌باس باڵیۆزی عێراق له ئۆكراینا ڕایگه‌یاند: بووكه عێراقییه‌كه به‌ڕه‌گه‌ز ئۆكڕانییه، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی جه‌نگه‌وه ماڵه‌كه‌ی له شاری سۆمی جێهێشتووه و به‌ره‌و سنووره‌كان ڕایكردووه، له خاڵێكی پشكنینی هێزه‌كانی ئۆكراینا له‌سه‌ر سنوور ته‌قه‌ی لێكراوه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئافره‌ته‌كه دایكی 3 منداڵه به ته‌مه‌نه‌كانی شه‌ش و چوار ساڵ له‌گه‌ڵ كۆرپه‌یه‌كی شیرخۆر.
باڵیۆزی عێراق له ئۆكراینا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه جگه له‌م ئافره‌ته، تا ئێستا هیچ عێراقییه‌ك له ئۆكراینا تووشی ڕووداوی نه‌خوازراو نه‌بووه.
جێی باسه له ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردووه‌وه سوپای ڕووسیا ده‌ستی به هێرشكردن بۆ سه‌ر ئۆكراینا كردووه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتی و قوتابییه‌كی زۆری عێراقیش له‌م وڵاته‌ن، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و باڵیۆزخانه‌ی عێراق به‌رده‌وام داوا ده‌كات له شوێنی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان دووربكه‌ونه‌وه و هه‌وڵبده‌ن بچنه شوێنێكی ئارام.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.