Erbil 35°C شەممە 28 ئەیلوول 15:14

ژاپۆن: بەشدار دەبین لە دەرکردنی رووسیا لە سیستەمی سوێفت

کوردستان TV
100%

 


- سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، کیشیدا فومیۆ: بڕیارمانداوە بە بلۆککردنی سامانی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و ژمارەیەک بەرپرسی ئەو وڵاتە.


سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، کیشیدا فومیۆ رایگەیاند، وڵاتەکەی بەشدار دەبێت لە رێککەوتنی ئەمریکا و وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ دەرکردنی بانکەکانی رووسیا لە سیستەمی"SWIFT" کە تایبەتە بە مامەڵە داراییەکان.

کیشیدا فومیۆ لە لێدوانێکیدا بۆ یەکێک لە کەناڵەکانی ژاپۆن ئاماژەی بەوە داوە کە نابێت چاوپۆشی بکرێت لە ھێرشی سەربازیی بۆسەر ئۆکراینا.

سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن راشیگەیاندووە کە ھێرشی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا، پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و گوتی: بڕیارمانداوە بە بلۆککردنی سامانی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و ژمارەیەک بەرپرسی ئەو وڵاتە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.