Erbil 35°C شەممە 28 ئەیلوول 16:18

بڕى پێدانى ئه‌مپێره‌كانى كاره‌باى نیشتیمانى به‌هاوبه‌شان زیاد ده‌كرێت

کوردستان TV
100%


بڕیاره‌ سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 1ى 3 ى 2022، ئه‌مپێره‌كانى پێدانى كاره‌باى نیشتیمانى به‌ هاوبه‌شان  زیادبكرێت و بڕه‌كه‌ش له‌ 30 ئه‌مپێره‌وه‌ ده‌كرێته‌ 40 ئه‌مپێر.

پێشتر، کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا و سەرپەرشتیاری پرۆژەی پێوەری زیرەک رایگەیاند: لە سەرەتای مانگی ئادارەوە، پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێتە 40 ئەمپێر.
لە سەرەتای زستان، بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا،  بە مەبەستی دادپەروەری لە پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان و پاراستنی محاویلەکان لە سوتان و پێشیگرتن بە ئۆڤەرلۆد بوونی وێستگەکانی کارەبا، پێوەری زیرەک بۆ 30 ئەمپێر کەم کراوەتەوە.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.