نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەییی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق رایدهگهێنێت، ھەماھەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بەردەوامە و ھەماھەنگیی زیاتریشیان لە ناوچە کوردستانییەکان دەبێت .
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەییی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند: لە ناوچە کوردستانییەکان ھەماھەنگییەکی زۆر باش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا ھەیە و لە ناوچە کوردستانییەکان و ھەر شوێنێک پێویست بێت، ھێزی ھاوبەشی بۆ دابین دەکرێت، چونکە وا ڕێککەوتن کراوە کە لەو ناوچانەی کوردستانین ھیچ ھەنگاوەک بێ ھێزی پێشمەرگە نانرێت.
راشیگهیاند: کۆبوونەوە و پەیوەندیی بەردەوام لە نێوان پێشمەرگە و سوپادا ھەیە و ھەماھەنگییەکی زۆر باش ھەیە کە بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی جووڵەی داعش و بڕیاریشە مانگی داھاتوو ھەماھەنگیی زیاتریش بکرێت لە نێوان ھەردوو لا.
نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەییی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق ئاماژهی بهوهشكرد: ھەرچی پێویست بێت بۆ ناوچە کوردستانییەکان بە ھەماھەنگی دەکرێت، بۆیە ئەوەی کراوە زۆر گرنگ و باشە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.