Erbil 34°C شەممە 28 ئەیلوول 16:28

وێنه‌ .. رووداوێكی هاتووچۆدا له‌هه‌ولێر گیان له‌ده‌ستدانی لێكه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%


رووداوێكی هاتووچۆ له‌هه‌ولێر گیان له‌ده‌ستدانی لێكه‌وته‌وه‌.

فازڵ حاجی، گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: کاتژمێر هه‌شتی  شه‌وی رابردوو لەسەر رێگای هەولێر_ بەحرکە لە نزیک گوندی لوبنانی، پێکدادانێک لە نێوان پیکاب دێرێک و لاندکرۆزێکی تایبەت روویدا.

 راشیگه‌یاندووه‌: بەداخەوە لەدەرەنجامی پێکدادانەکە شۆفێری پیکاب دێرەکە گیانی لەدەستدا،کەلە لێکۆڵینەوە دەرکەوت هەر خۆشی لایەنی خەتاباری رووداوەکە بووە، چونکە بەتیژڕه‌وییەکی زۆر لە دوای لاندکرۆز رۆیشتبوو و ماوەی بێوەییشی جێنەهێشتبوو، بۆیە خۆی کێشابوو بەدواوەی لاندکرۆزره‌كه‌دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.