بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، سێ ئافرەتی بە ڕەچەڵەک عەرەب بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران.
لە ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە هاتووە "مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان-نووسینگەی ناو بازاڕ، سێ تۆمەتباریان لە کاتی دزیکردن لە دوکانێکی زێرینگەر دەستگیر كرد."
ئەوەشی خستەڕوو "تۆمەتبارەکان بە ناوەکانی ( ف. ن. خ) لەدایکبووی 1997، (ن.ح. ع) لەدایکبووی 1974 و ( ڕ، ن، خ) لەدایکبووی 2003 بە ناسنامە عەرەبن و لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کران."
ئاماژەی بەوەشدا "تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر، بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.