پسپۆرێكی یاسایی له‌باره‌ی فه‌رمانی لێخۆشبوونه تایبه‌ته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ڕایگه‌یاند كه فه‌رمانه‌كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
عه‌لی ئه‌لته‌میمی پسپۆڕی یاسا له چاوپێكه‌وتنێكی (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی مادده‌ی 73ی ده‌ستووری عێراق لێخۆشبوونی تایبه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ریه‌ك له تاوانی نێوده‌وڵه‌تی و تیرۆر و گه‌نده‌ڵی دارایی و ماددی و مافی كه‌سی ناگرێته‌وه.
له‌باره‌ی تاوانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، ئه‌لته‌میمی ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی ساڵی 1988 كه عێراقیش به یاسای 23ی ساڵی 1996 واژووی له‌سه‌ر كردووه، مادده‌ی هۆشبه‌ر به تاوانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ژمار ده‌كرێ، ئه‌و وڵاتانه‌ش كه واژوویان له‌سه‌ری كردووه پێویسته سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌كانی جێبه‌جێ بكه‌ن، بێگومان ئه‌گه‌ر تاوانبارێكی مادده‌ی هۆشبه‌ریش ئازاد بكرێت ده‌بێت به مه‌رج بێت.
ڕاشیگه‌یاند: یاسای مادده‌ی هۆشبه‌ری ژماره 50 بۆ ساڵی 2017 له هه‌ریه‌ك له مادده‌كانی 28 و 29 و 30 ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت تاوانبار به كه‌فاله‌ت ئازاد بكرێ، بۆیه فه‌رمانه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری ماوه‌به‌سه‌رچوو پێچه‌وانه‌ی مادده‌كانی ده‌ستوور و یاسا و ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، به دڵنیاییشه‌وه به‌گوێره‌ی یاسای ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌تیش مافی تانه‌لێدانی بڕیاره‌كه له ماوه‌ی 60 ڕۆژدا هه‌یه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌موو ڕێككه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌نێویشیاندا ڕێككه‌وتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر كه عێراق واژووی له‌سه‌ر كردووه، به‌گوێره‌ی مادده‌ی 102ی په‌یماننامه‌ی نهتهوهیهكرگرتووهكان له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه چاودێری ده‌كرێ، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه عێراق چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له به‌ندی حه‌وته‌م هاتۆته ده‌ره‌وه دوای دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی كوێت، بێگومان پێشێلكردنی هه‌موو ئه‌مانه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر دروست ده‌كاته‌وه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره لێخۆشبوونه تایبه‌ته‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر دووباره دانانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت، چونكه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێشێلی ده‌ستوور ده‌كات.
بڕیاره لێخۆشبوونه تایبه‌ته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له بازرگانێكی مه‌ترسیداری مادده‌ی هۆشبه‌ر له پارێزگای نه‌جه‌ف ده‌نگۆیه‌كی گه‌وره‌ی له شه‌قامی سیاسی عێراقیدا دروستكردووه، ئه‌مه‌ش وای له نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار كرد به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك به‌رپرسیارێتییه‌كه بیخاته ئه‌ستۆی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار دوێنێ شه‌موو له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی لێخۆشبوونی جه‌واد لوئه‌ی جه‌واد كوڕی پارێزگاری پێشووی نه‌جه‌ف له‌سه‌ر داوای ئه‌میندارییه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.