گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ته‌رمی هاووڵاتییه‌كیان له به‌ستی داره‌توو دۆزیوه‌ته‌وه كه له ئاكرێ هاتبووه شاری هه‌ولێر.
هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر لە بوونی تەرمێک لە بەستی دارەتوو ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست.
ڕاشیگه‌یاند: دەرکەوت کە هاووڵاتییەک بەناوی (عمران صادق اسماعیل) کە باری دەروونی تەواو نەبووە و لە ئاکرێ هاتبووە هەولێر.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یند: ئاگاداری بنکەی پۆلیسی دارەتوو و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی لێکۆڵینەوە لە بەڵگە و تاوان و ئامبۆڵانس کرایەوە بۆ ئەوەی تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی بکرێت و دواتر ڕادەستی خانەوادەکەی بکرێتەوە.
ئه‌و هاووڵاتییه‌ی كه ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.