له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی شەڕی رووسـیاو ئۆکراینا.. کـاردانەوەو ده‌ره‌نجامه‌كان د. کـرمانـج عـوسـمان ـ شـرۆڤـەکاری سـیاسـی رایگه‌یاند :
پێشبینی ده‌كرا كه ده‌ستپێشخه‌ری هه‌بێت بۆ گفتوگۆكردن ، به‌ڵام پێش گفتوگۆكه كێ زیاتر سه‌ركه‌وتنی به ده‌ستهێناوه له‌و شه‌ڕه ، كه ئه‌ویش زیاتر هه‌وڵ بۆ زیاتر ده‌ستكه‌وت ده‌كات ، هه‌رچه‌ند شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامه ، دوو بۆچوون هه‌یه یان ئه‌وه‌ته ئۆكراین وه‌كو سۆماڵی به سه‌ر دێت و شه‌ریش به‌رده‌وام بێت ، یان ئه‌وه‌ته هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه وه‌كو یوگسلافیای كۆن .
یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكراینا زه‌حمه‌ته ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ست رووبدات ، ئه‌وا هه‌ولێكه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه بوه‌ستێت .
د. کـرمانـج عـوسـمان روونیكرده‌وه كه رووسیا له رووی ئابووری له‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو زۆر به هێز كردووه . هه‌روه‌ها رووسیا هه‌وڵ ده‌دات هیچ رێككه‌وتنێكی ئه‌تۆمی له نێوان ئێران و وڵاتانی دیكه بكرێت له سه‌ر وزه‌ی ئه‌تۆمی .
كێشه‌كان زۆرن و هه‌مه چه‌شنن و ره‌هه‌ندی خۆیان هه‌یه ، دوورودرێژ و مێژوویین .
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ده‌بوایه هه‌وڵه‌كان بۆ نه‌هێشتنی به‌رپابوونی شه‌ڕ بێت ، به‌ڵام ئه‌وه رووینه‌دا ، ئه‌و شه‌ڕه ته‌نها له نێوان ئۆكراینا و رووسیایه ، رووسیا په‌ل بۆ هیچ شوێنێكی دیكه ناوێت ته‌نها هه‌وڵ ده‌دات ته‌نانه‌ت له ئۆكرانیاش ته‌نها حكوومه‌ت بگۆڕێت ، نه‌ك وڵاته بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی .
زۆر جار ئابلوقه‌ی ئابووری وڵاتان به‌هێز ده‌كات ، ئه‌و ئابلوقهیهش بۆ سه‌ر رووسیا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی نابێت .
ئه‌و ئابلوقهیهش باسی لێوه ده‌كرێت ته‌واوی بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی نییه ، به‌ڵكو بڕیاری چه‌ند وڵاتێكه .
شه‌ڕ په‌نابه‌ری زۆر دروست ده‌كات ، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی گۆرانكاری دیموگرافی ، له‌وانه‌یه پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی دواده‌كه‌وێت .
د. عـوسمـان ئایتـار ـ مامۆسـتای زانکـۆ لای خۆیه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌مان پرس روونیكرده‌وه
دوای ئه‌وه‌ی رووسیا هه‌ستی به مه‌ترسی ئۆكراینا كرد له هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی له وڵاتانی ئه‌وروپا نزیك بێته‌وه كه هاوسنووره له گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه ، هه‌روه‌ها هه‌وڵیش له ئارادابوو بۆ ئه‌وه‌ی ئۆكراینا بچێته ناو هاوپه‌یمانی ناتۆ ، كه ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه و كاریگه‌ری له سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌بێت. بۆیه رووسیا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئۆكراینا مایه‌پووچ بكات .
د. عـوسمـان ئایتـار له‌و باوه‌ڕه نیم ئه‌و شه‌ڕه فراوان بێت و شوێنی دیكه بگرێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.