وه‌زیری وه‌رزش و لاوان و سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ئاشكرای كرد، یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا) ڕه‌زامه‌ندی نیشان دا یاریی هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق و ئیماڕات له‌سه‌ر یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مه‌دینه له به‌غدا به‌ڕێوه بچێت.
عه‌دنان درجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوان ڕایگه‌یاند: به‌خۆشحاڵییه‌وه ئیتر سه‌رجه‌م یاریگه‌ی شاره‌كانی عێراق ئاماده‌ن پێشوازی له برا و هاوڕێكانمان له هه‌موو جیهان بكه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: ڕه‌زامه‌ندی فیفا دوای هه‌وڵێكی زۆری یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق و وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان دێت كه له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتووانه مێوانداریی یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان له شاری به‌غدا كردبوو.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: عێراق به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یه مێوانداری له ئیماڕات بكات له شاری به‌غدا، ئومێده‌واریشم یارییه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی و ئیداره‌ی نوێنه‌ره شاره‌زاكانی عێراق به‌ڕێوه بچێت.
عه‌دنان درجال جه‌ختیشی كرده‌وه كه په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وامه‌كانیان له‌گه‌ل یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا) به هاوكاری یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا بووه كه ئه‌نجامه‌كه‌شی دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه له سه‌رجه‌م یاریگه‌كانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.