ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و خوێندنه‌وه و ده‌نگدان له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك ده‌كات.
ده‌قی كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان:
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (1)ی ئاساییی خولى به‌هاره ڕۆژی 2022/3/1
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (52) و ماددەكانی (54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (1)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی چواره‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، له كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشەممە ڕِێكهوتی 2022/3/1، به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگ وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له گیانی شه‌هیدانی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشی نه‌ته‌وه‌یى.
دووه‌م: كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی چواره‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ى (7)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیه‌م: وته‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی چواره‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
چواره‌م: وته‌ی به‌ڕێزان سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی چواره‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له (5) خولهك كه‌متر نه‌بێت.
پێنجه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه و پێشنیازه‌یاسایانه‌ی خواره‌وه، به‌پێی حوكمى مادده‌كانى (90، 91، 93، 96، 97)، له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان،:
1 - پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی ئه‌رشیف) له هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
2 - پڕۆژه‌یاسای (چه‌ك) له هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
3 - پڕۆژه‌یاسای (هه‌موارى یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان-عێراق، ژماره (6)ى ساڵی2021.
شه‌شه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمى مادده‌كانى (87، 88، 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.