هیچ خێزانێكی نێو كۆمه‌ڵگا به‌بێ گرفت و كێشه نابێت به‌ڵام گرنگه هه‌موو خێزانێك بتوانێ كێشه‌و گرفته‌كانی خۆیان به‌بێ كه‌سی سێیه‌م چاره‌سه‌ر بكه‌ن ، بوونی رۆحی لێبورده‌یی له نێوان هاوسه‌ران خاڵێكی گرنگه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان به‌ڵام له ههرحاڵتێكدا نابێ له هه‌موو كاتێك وله هه‌موو شوێنێك دا ده‌مه‌قاڵه و شه‌ڕ له نێوان هاوسه‌ران رووبدات.. له‌و روانگه‌یه‌وه تـۆێژهری كـۆمه‌ڵایه‌تی ( ئـاســۆ فـه‌قـێ) ده‌ڵێت " دهمـهقاڵـێ خێزان، ئه‌م جــۆره هه‌ڵس وكه‌وته له نێوان هاوسه‌ران كارێكی زۆر ئاسایی یه له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خێزانه‌كان به‌دی ده‌كرێت له ئه‌نجامی كار‌و پیشه‌ی ناوماڵ و ده‌ره‌وه‌ی ماڵ به‌ڵام نابێ له‌م كاته‌دا ده‌مه قاڵهكه روو بدات:
- له‌به‌رده‌م هاوڕێ و مناڵه‌كان و ماڵی باوكت و خهزورانت.
- له كاتی چونهدهروه و گه‌شت و سـهیران .
- له كاتی هاتنه‌وه له سه‌ر كار جا ژنه‌كه بێت یان پیاوه‌كه.
- له كاتی ماته‌مینی یان له بۆنه‌كاندا".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" جاری وا هه‌یه ده‌مه‌قاڵه‌كه فراوان ده‌بێ هاوسه‌ران له‌یه‌ك حاڵی نابن ، له‌ئه‌نجامدا ده‌بێت به شه‌ڕیان به هۆی جیاوازی بۆچوونه‌كانیان ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك ئاساییه، به‌ڵام نابێ فراوانتر بكرێت و ئامرازی كوشتن و برینداركردن به‌كار بێت شه‌ڕه‌كه ببردرێته ده‌ره‌وه‌ی ماڵه". .
له‌كۆتاییدا ئاسۆ فه‌قێ ده‌ڵێت "ملـملانێ ی نێوان هـاوســهران ، ئه‌مه خراپترین جۆره هه‌ركاتێك كێشه‌كه گه‌یشته ئه‌م باره گرفته‌كان گه‌وره ده‌بن ده‌رفه‌ت كه‌م ده‌بێته‌وه وه ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانن ،هه‌موو گرفت و كێشه‌و لادانێك رێگای تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ، دڵنیاشم هاوسه‌ران یه‌كتریان خۆش ده‌وێ به‌ڵام جه‌نجاڵی و قوڕسی ژیان كێشه‌كانی زیاد كردوه".
بۆرێنمایی هاوسه‌ران توێژه‌ر ئاسۆ فه‌قێ نامه‌یه‌كی جوان و پڕ به‌های غاندی به‌نموونه هێناوه‌ته‌وه كه غاندی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی نووسیووه ده‌ڵێت" ئازیزه‌كه‌ی دڵم ، ده‌زانم تۆ ئه‌و كه‌سه نیت و نابیت كه‌من ده‌مه‌وێ، منیش ئه‌و كه‌سه نه‌بووم و نابم كه تـۆ ده‌ته‌وێ به‌ڵام ده‌زانم ، تۆ باشترین كه‌سی منی له هه‌مان كاتدا منیش باشترین كه‌سی تۆم".
ئا- كامران
ئه‌و كاتانه‌ی نابێ ده‌مه‌قاڵی له‌نێوان هاوسه‌ران ڕوو بدات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.