فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بەهۆی هەبوونی چەكدارانی پەكەكە، سەری باسكی كەل لە نزیك كوێستانی سنین یان بۆردومان كرد.
سەرچاوەیەك بەكوردستان تیڤی ڕاگەیاند كات ژمێر 11:20 خولەكی ئەمڕۆ یەك شەممە 27-2-2022 فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بەهۆی هەبونی چەكدارانی پەكەكە ،سەری باسكی كەل لە نزیك كوێستانی سنین یان بۆردومان كرد .
بەوتەی گوندنیشانی ناوچەكە، بۆردوومانە كە دوور لە گوندو ئاواییەكان بووە .
بەگوێرەی سەرچاوەكە، بۆردوومانەكە زیانی بۆ هاووڵاتیانی سڤیل نەبووە و زیانەكانی پەكەكەش نەزاندراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.