نووسه‌ر وهونه‌رمه‌ندی دیاری كوردستان د.كه‌یفی ئه‌حمه‌د حهوتهمین كتێبی خۆی به‌ناوی (ئه‌ده‌ب و چیرۆكی منداڵان) بڵاوكرده‌وه.
له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند د.كه‌یفی ئه‌حمه‌د به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند" كتێبه‌كه‌م به‌گشتی باس له هه‌موو بواره‌كانی ئه‌ده‌بی منداڵان ده‌كات ، وه‌كو چیرۆك ،شانۆ ، سرووود ،مۆسیقا به‌ڵام زیاتر گرنگیم به بواری چیرۆك داوه، به‌نموونه باسی هه‌مووجۆره‌كانی چیرۆكانی منداڵانم كردوه ".
هه‌روه‌ها ووتی " ئه‌م كتێبه كتێبێكی ئه‌كادیمی لێكۆڵینه‌وه‌یه، ده‌كرێت وه‌ك میتۆدێك له قوتابخانه‌كان و باخچه‌ی ساوایان سوودی لێوه‌ربگیرێت ".
د.كه‌یفی ئه‌حمه‌د جگه له‌وحه‌وت كتێبه كتێبێكی تری به هاوبه‌شی چاپكردوه ،له هه‌مان كاتدا خاوه‌نی (11) لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادیمیه،كه له گۆڤاره‌ی زانكۆكانی ( سه‌ڵاحه‌دین ، كۆیه ، كه‌ركووك ، راپه‌رین بڵاوكرانه‌ته‌وه.
شایانی باسه كتێبه‌كه له‌لایه‌ن (ئه‌كادیمیای كوردی) به‌ژماره (447) به تیراژی (2867) بڵاوكراوه‌ته‌وه ،له 190 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره پێكهاتووه ، له چاپخانه‌ی (زانكۆی سه‌لاحه‌ددین) هه‌ولێر چاپكراوه.
ئا- كامران
نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند د.كه‌یفی ئه‌حمه‌د حهوتهمین كتێبی خۆی بڵاوكرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.