پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وا بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وا بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش داده‌به‌زن.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا له‌كاتی جیاجیادا له‌ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ری باران بارین هه‌یه.
راشگه‌یاندراوه، كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
پێنجشه‌ممه 24 ى 2 ى 2022:
هه‌ولێر 22 پله ، دهۆك 22 پله ، سلێمانی 21 پله ، هه‌ڵه‌بجه 19 پله ، كه‌ركوك 25 پله.
هه‌ینی 25 ى 2 ى 2022:
هه‌ولێر 19 پله ، دهۆك 18 پله ، سلێمانی 18 پله ، هه‌ڵه‌بجه 16 پله ، كه‌ركوك 22 له.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.