ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند: سێ به‌نداوی بچووك له‌ناوچه‌كه دروست ده‌كرێت.
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان رایگه‌یاندووه، بڕیاری درووست‌کردنی سێ بەنداوی بچوک لەگەرمیان درا به‌م شێوه‌یه:
-پۆندی سەرقزڵ لەناحیەی قۆرەتوو، بەرزییەکەی 12 مەترە و بە بودجەی 901 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت.
-پۆندی گۆبان لە کەلار، بەرزییەکەی 10 مەترە و بە بودجەی 795 ملیۆن دینار جێبەجێ ئەکرێت.
-پۆندی سەید حسێن لە قەزای کفری بەرزییەکەی 11 مەترە و بەبودجەی 959 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت.
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری گەرمیان سەرپەرشتی جێبەجێکردنی هەرسێ پۆندەکە دەکات.
سێ به‌نداو له گه‌رمیان دروست ده‌كرێت
![](/content/upload/1/root/95789_w900_h900.png)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.