شارەزایەكی كەشناسی رایدهگهێنێت، له كۆتاییهكانی ئەم مانگە و نیوەی یەكەمی سەرەتای مانگی سێ دوو شەپۆڵی باران و بەفر بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
ئاراس جەبار شارهزای كهشناسی لهههژماری تایبهت بهخۆی لهتۆڕی كۆمهڵایهتی فهیس بووك بڵاویكردووهتهوه، تا دوو رۆژی ئایندە كەشی هەرێم بە سەقامگیری دەمێنێتەوەو پلەكانی گەرماش زیاتر ڕوو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە بە جۆرێك لەسەنتەری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تا نێوان 20 – 24 پلەی سیلیزی بەزردەبێتەوەو لەناوچە نزمەكان و ناوچەكانی گەرمیان تا زیاتر لە 26 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.
راشیگهیاندووه، لە رۆژانی هەینی و شەممەدا 26 ى 2 ى 2022، پێشبینی دەكرێت ناوچەكە بكەوێتەوە ژێر كاریگەری هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و سوور بە شێوەیەكی مامناوەند شەپۆڵێكی تاو تاوی بەهارەی بارانبارین و هەورە تریشقە ناوچەكە دەگرێتەوە زیاتریش كاریگەری لەسەر ناوچەكانی پارێزگای دهۆك و هەولێرو ئیدارەی راپەرین دەبێت، لەسەرجەم ناوچەكاندا كاریگەریەكی مامناوەندی دەبێت و بەفر لەناوچە شاخاویە بەرزەكاندا دەبارێت.
ئاراس جەبار ئاماژهی بهوهشكردووه، لە نیوەی یەكەمی سەرەتای مانگی ئایندەدا ئەگەری هاتنی شەپۆڵی زۆر باشی بارانبارین بە ئاراستەی ناوچەكە لە ئارادا هەیە.
دوو شەپۆلی دیكهی بەفرو باران بارین ههرێمی كوردستان دهگرێتهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.