هاتووچۆی هەولێر روونکردنەوەیهكی لەبارەی دەنگۆی گۆڕانکاری لە مۆڵەتی شۆفێری بڵاوكردهوه.
له روونكردنهوهكهی بهڕێوهبهرایهتی هاتووچۆی پارێزگای ههولێردا هاتووه: لە چەند رۆژی رابردوو، بۆ وروژاندنی خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بابەتێک بڵاوکراوەتەوە، لەسەر گۆڕانکاری لە سیستمی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری، کە گوایا نرخی فۆڕم وەرگرتن گۆڕانکاری بەسەر دادێت، هەروەها مەرجی ئەوە دادەنرێت کە هەر کەسێک بیەوێت مۆڵەت دەربێنێت، دەبێت سەرەتا 12 رۆژ بچێتە نووسینگەیەکی فێرکردنی لێخوڕین، بۆماوەی هەفتەیەک بەشدار بێت لەسیمیناری تایبەت بە یاساکانی لێخوڕین، کە ئەمەش گوایا بارگرانیەک بۆهاووڵاتییان دروست دەکات، ئێمە بۆهەموو لایەکی روونیدەکەینەوە کە ئێستا هیچ گۆڕانکاریەک نییە و نەکراوە، بەتایبەتی لەبابەتی وەرگرتنی پارە بۆ(فۆڕم).
هاتووچۆی ڕوونیشدهكاتهوه: ئەوەی بڵاوبووەتەوە هەواڵێکی بێ بنەمایە، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین هەر بابەتێک پەیوەندی بە هاتووچۆوە هەبێت لەپێگە فەرمیەکانەوە لەڕاست و دروستی هەواڵەکە بپێچنەوە، نەک لە بڵاوکراوەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
هاتووچۆی ههولێر لەبارەی دەنگۆی گۆڕانکاری لە مۆڵەتی شۆفێری روونکردنەوە دەدات
![](/content/upload/1/root/traffic_w900_h900.png)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.