وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند: کۆمپانیاکانی ئیسپانیا داوای وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەکەن.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، پیدرۆ مارتینێز باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق، بە مەبەستی خستنەڕووی داواکاریی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بۆ بەشداریكردن لە پرۆژەکانی کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی وزە نوێبووەکان سەردانی وەزیری کارەبای کرد.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا، پلان و پڕۆژەکانی وەزارەت بۆ پێشخستنی کەرتی کارەبا خستەڕوو و ئامادەیی وزارەتیشی بۆ ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی ئیسپانیا لە کەرتی کارەبا پیشاندا.
کۆمپانیاکانی ئیسپانیا داوای وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەکەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.