هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ كانی به‌رهه‌مێكی نوێی به‌ناوی(زمانی دایك) به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی دایك له چانێڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بڵاوكرده‌وه.
گۆرانی (زمانی دایك)، كه به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپك بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێكسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن (ناسر حسامی) نووسراوه ، هونه‌رمه‌ند (كارزان مه‌حمود) ئاواز‌و موزیكی به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئاماده‌كردووه، له كلیپه‌كه‌دا دوو منداڵ به ناوه‌كانی(دیلان- یار) به‌شداران هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ش هی خودی هونه‌رمه‌ند كانیین.
له‌سه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه هونه‌رمه‌ند كانی ده‌ڵێت" ئه‌م به‌رهه‌مه له دوای ده‌ستگیركردنی مامۆستایه‌ك كه قوتابییه‌كانی فێری زمانی كوردی ده‌كات و له‌سه‌ر مافێكی سه‌ره‌تایی ده‌خرێته زیندانه‌وه، هاتۆته به‌رهه‌م".
شایانی باسه هونه‌رمه‌ند كانی به‌رهه‌مه‌كه‌ی پێشكه‌ش به مامۆستا (زارا محه‌مه‌دی) كردوه له‌م روونگایهوه ده‌ڵێت" ئه‌م به‌رهه‌مم پێشكه‌شه به‌و زارایانهی كه ناتوانن به ئازادی له نێو خاكی خۆیاندا به زمانی شرینی دایك بدوێن".
ئا- كامران
ڤیدیۆ.. هونه‌رمه‌ند كانی به‌رهه‌مێكی نوێی به‌ناوی (زمانی دایك) بڵاوكرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.