شنیار هونەر، ئەو ئافره‌ته‌ی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سوتێنرا، بەیانی ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا.
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ی2ی2022 شنیار هونه‌ر، ئه‌وئافره‌ته‌ی كه به‌گوته‌ی خۆی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه سوتێنرا،گیانی له‌ده‌ستدا و له‌ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ی له پزیشكی دادی سلێمانییه .
له‌هه‌فته‌ی پێشوو،له‌گه‌ڕه‌كی كوردساتی شاری سلێمانی، شنیار هونه‌ری ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه له دره‌نگانێكی شه‌ودا به‌هۆی ده‌مه قاڵێوه ده‌سوتێنرێت، دواى پێنج رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە و سوتانى (85%)ى جەستەى له نه‌خۆشخانه‌ی سوتاوی سلێمانی به‌یانی ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
بڕیارە هه‌ر ئەمڕۆ چوارشەممە، جەستەى سوتاوى شنیار ببرێتەوە شوێنى لەدایکبوونى و لە قه‌زای سەیدسادق، بەخاک بسپێردرێت.
شنیار هونه‌ر ئەو ئافره‌ته‌ی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سوتێنرا گیانی لەدەستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.