به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌م ده‌ستگیركردنی دوو تاوانباری ڕاگه‌یاند كه یه‌كێكیان تاوانی كوشتنی ئافره‌تێك و ئه‌وی تریش دزی له بانكێك ئه‌نجامدابوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند: لە درێژەی کاروچالاکییەکانی بەرێوەبەرایەتیمان بۆ بەدواداچوونی تاوانەکان و دۆزینەوەی تاوانباران، پاش ئەنجامدانی دوو تاوانی جیا لە دوو شوێنی شاری هەولێر، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە هاوکاری هێزەکانی دژەتیرۆر و وەزارەتی ناوەخۆ و پۆلیس، توانیان هەردوو تاوانەکە ئاشکرا بکەن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به هه‌ردوو تاوانباره‌كه دا كه یه‌كێكیان دەستگیرکردنی تاوانبار (س.ج.ع) بە ماددەی (406) کە لە ڕێكه‌وتی 4ی شوباتی 2022 هەڵسابوو بە هەوڵی دەستدرێژیکردنەسەر و دواتر کوشتنی ئافرەتێک بە ناوی (ن.ع.ع) لە گەڕەکی نازنازی شاری هەولێر.
تاوانباری دووه‌میشیان بریتی بوو له دەستگیرکردنی تاوانبار (ع.ا.ح) بە ماددەی (443) کە لە ڕێكه‌وتی 3-12-2021 هەڵسابوو بە ئەنجامدانی دزینی بڕی چوارسەد ملیۆن دینار لە بانکی ئاشووری ئەهلی لە گەڕەکی بەختیاری له شاری هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.