فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی كه‌ركووك ئه‌مڕۆ سێشه‌م ده‌ستگیركردنی دوو تیرۆریستی داعشی ڕاگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و ئه‌منی كه‌ركووك له ئۆپه‌ڕاسیۆنێكدا توانیان دوو تیرۆریستی داعش له پارێزگاكه ده‌ستگیر بكه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ردوو تیرۆریسته‌كه له كاتێكدا ده‌ستگیركران كه خه‌ریكی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و خۆراك بوون بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه تیرۆریستانی داعشی تێدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.