دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا لیستی ئەو پڕۆژانەی کە لە ماوەی 16 ساڵی ڕابردوودا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراون، بڵاوکردەوە.
دەستەی وەبەرهێنان لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەدا "لە 2006/8/1 تاوەکو 20/2/2022 بەبڕی زیاتر لە 62 ملیار دۆلار لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراون."
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی دەستەی وەبەرهێنان:-
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان لیستی ئه‌و پڕۆژانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له ڕێکەوتی 2006/8/1ى زایینییه‌وه تا 2022/2/20 له سێكته‌ره جیاوازه‌كاندا مۆڵه‌تیان پێ دراوه و ئه‌م پڕۆژانه‌ش دابه‌شبوونه‌ته سه‌ر پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆک، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سەربەخۆکانى ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان سەبارەت به پارێزگای هه‌ولێر و له ماوەى ئەو 16 ساڵە مۆڵەت دراوەتە 460 پڕۆژە بە بڕى 38 ملیار دۆلار كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه به‌سه‌ر سێكته‌ره جیاوازه‌كاندا دابه‌ش بوونە:
66 پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانی
4 پڕۆژە لە سێکتەرى بانكه‌كان
37 پڕۆژە لە سێکتەرى ته‌ندروستی
115 پڕۆژە لە سێکتەرى پیشه‌سازی
5 پڕۆژە لە سێکتەرى خزمه‌تگوزاری
93 پڕۆژە لە سێکتەرى گه‌شتیاری
پڕۆژەیەک لە سێکتەرى گه‌یاندن
3 پڕۆژە لە سێکتەرى گواستنه‌وه
22 پڕۆژە لە سێکتەرى فێركردن
16 پڕۆژە لە سێکتەرى كشتوكاڵ
92 پڕۆژە لە سێکتەرى نیشته‌جێبوون
3 پڕۆژە لە سێکتەرى هونه‌ری
3 پڕۆژە لە سێکتەرى وه‌رزشی
روەها له پارێزگای سلێمانی، 228 پڕۆژە بە بڕى 16 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، له ڕێکەوتی 1/8/2006ى زایینییه‌وه تا 20/2/2022 ته‌واوی سێكته‌ره جیاوازه‌كان مۆڵەتیان پێ دراوە کە به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابەش کراون:
45 پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانی
5 پڕۆژە لە سێکتەرى ته‌ندروستی
72 پڕۆژە لە سێکتەرى پیشه‌سازی
7 پڕۆژە لە سێکتەرى خزمه‌تگوزاری
21 پڕۆژە لە سێکتەرى گه‌شتیاری
3 پڕۆژە لە سێکتەرى گه‌یاندن
8 پڕۆژە لە سێکتەرى فێركردن
7 پڕۆژە لە سێکتەرى كشتوكاڵ
44 پڕۆژە لە سێکتەرى نیشته‌جێبوون
10 پڕۆژە لە سێکتەرى وه‌رزشی
له پارێزگای دهۆكیش به بڕی 6 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان له 280 پڕۆژە كراوه کە ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بەمشێوەیە دابەشى کردوون:
51 پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانی
پڕۆژەیەک لە سێکتەرى بانکى
19 پڕۆژە لە سێکتەرى ته‌ندروستی
67 پڕۆژە لە سێکتەرى پیشه‌سازی
3 پڕۆژە لە سێکتەرى خزمه‌تگوزاری
65 پڕۆژە لە سێکتەرى گه‌شتیاری
14 پڕۆژە لە سێکتەرى فێرکردن
11 پڕۆژە لە سێکتەرى كشتوكاڵ
38 پڕۆژە لە سێکتەرى نیشته‌جێبوون
16 پڕۆژە لە سێکتەرى وه‌رزشی
پڕۆژەیەک لە سێکتەرى هونەرى
لە پارێزگاى ھەڵەبجه سەرمایەگوزارى ئەم 16 ساڵە 17 ملیۆن دۆلار بووە کە پڕۆژەکانى بەمشێوەیەن:
2 پڕۆژە لە سێكته‌ری بازرگانی
پڕۆژەیەک لە سێکتەرى كشتوكاڵ
پڕۆژەیەک لە سێکتەرى وەرزشى
ه ئیداره‌ی سەربەخۆى ڕاپه‌ڕین، ژماره و جۆری ئه‌و پڕۆژانه‌ی له سێكته‌ره جیاوازه‌كانی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه، 18 پڕۆژەن کە بە هۆیانەوە 300 ملیۆن دۆلار وه‌گه‌ڕ خراوه بۆ وه‌به‌رهێنان و به‌مشێوەیە دابەش دەبن:
7 پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانى
2 پڕۆژە لە سێکتەرى پیشەسازى
4 پڕۆژە لە سێکتەرى نیشتەجێبوون
4 پڕۆژە لە سێکتەرى فێرکردن
پڕۆژەیەک لە سێکتەرى وەرزشى
له ئیدارەى سەربەخۆى گه‌رمیانیش به بڕی زیاتر له 700 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان له سێكته‌ره جیاوازه‌كان كراوه و ورده‌كاریی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پڕۆژەكانیش بهمشێوهیەیە:
14 پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانى
2 پڕۆژە لە سێکتەرى تەندرووستى
3 پڕۆژە لە سێکتەرى پیشەسازى
4 پڕۆژە لە سێکتەرى گەشتیارى
9 پڕۆژە لە سێکتەرى نیشتەجێبوون
2 پڕۆژە لە سێکتەرى وەرزشى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.