ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه له به‌رده‌واميى دووه‌م ڕۆژى چالاكييه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ مێرسيا گيۆنا جێگرى سكرتێرى گشتيى هاوپه‌يمانيى باكوورى ئاتلانتيك (ناتۆ) كۆبووه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق خسته ڕوو. تيايدا باسى له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سووريا كرد و ئاماژه‌ى به هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى بۆشاييى ئه‌منيدا، كرد.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز گيۆنا تيشكى خسته سه‌ر ئه‌ركى ناتۆ له عێراق و دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌وان بوونى نێرده‌ى ناتۆ له عێراق به هه‌نگاوێكى گرنگ ده‌بينن بۆ يارمهتيدان و مه‌شق و ڕاهێنانى سه‌ربازى، به‌تايبه‌تى كه داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌يه و نابێ ئاڵۆزييه‌كانى ئۆكرانيا سه‌رنج له‌سه‌ر مه‌ترسيى تيرۆر له ناوچه‌كه لابده‌ن.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يى و بوونى ناتۆى له عێراق به كۆڵه‌گه‌يه‌كى گرنگ له قه‌ڵه‌م دا و دووپاتى كرده‌وه كه عيراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به بره‌ودان و بنياتنانى توانا ئه‌منى و سه‌ربازييه‌كان هه‌يه، بۆ ئه‌مه‌ش هيواى خواست ناتۆ بتوانێت هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بێت.
تاوتوێكردنى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.