له پهراوێزى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا کۆبوونەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە شاری میونشنی ئەڵمانیا لەگەڵ خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا کۆبووینەوە.
ڕاشیگەیاند:لە کۆبووەنەوەکەدا گفتوگۆمان دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرد .
ئاماژەی بەوەشدا "جەختمان لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرد لە پێناو سەقامگیری ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.