Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:22

بەرگی دووەمی مێژووی میوزیكی هەورامان بڵاوكرایەوە

کوردستان TV
100%

بەرگی دووەمی كتێبی مێژووی میوزیكی هەورامان  بڵاوكرایەوە .
كتێبەكە لەلایەن دارا محەمەد عوسمان هەورامی نووسراوەو لەلایەن رەوشت محەمەد دیزایینی ناوەوەی بۆ كراوە .
كتێبەكە لەدووتوێی 588 لاپەڕە پێكهاتووەو باس لە مێژووی میوزیكی هەورامان دەكات.
نووسەر لە پێشەكی كتێبەكەیدا دەڵێت:لەبەرگی دووەم زیاتر بایەخم بە بەدیكۆمێنت و بواری رەخنەی دروستكەر داوە،بۆ ئەوەی هونەرمەندان و نووسەران باشتر دڵسۆزی هونەری خۆیان بن و لە روانگەی هونەری خۆیانەوە سەیری هونەری جیهان بكەن.
هەروەها دەشڵێت:هەورامان هەمیشە لانكەی مرۆڤایەتی بووەو پشت و پەناو قەڵغان پارێزی فەرهەنگ و ئەدەب و كەلتووری كوردیمان بووە،بۆیە بەدەیان یان هەزاران توێژینەوەی مەیدانی لەسەر بكرێ،وەك ئەوە وایە دلۆپێك مەرەكەب بكەیتە نێو دەریاوە.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.