Erbil 33°C سێشەممە 24 ئەیلوول 14:20

کەشناسی: سبەی پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت سبەی دووشەممە پلەکانی گەرما بەرزتر ببێنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا پێشبینی کەشوهەوای خستەڕوو و تێیدا هاتووە "کەشی ئێستای ناوچەکەمان لە زۆربەی ناوچەکان لەنێوان نیمچە و پەڵە هەوردایە، پێشبینی دەکرێت بۆ سبەی دووشەممە کەش ئاسایی و نیمچەهەور بێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەکشەممە یەک تا دوو پلە بەرزتر بێت".

هەروەها ڕێژەی بارانبارینی 12  کاتژمێری ڕابردووی لە کاتژمێر 09:00ـی بەیانی بۆ 09:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە خستەڕوو کە بەمشێوەیە:-

دهۆک 2.3 ملم

پیرمام 2.7 ملم

سلێمانی 0.2 ملم

ئاکرێ 0.6 ملم

خەبات 0.6 ملم

سۆران 0.8 ملم

ماوەت 0.8 ملم

هەریەک لە ناوچەکانی قەڵادزێ و چۆمان و سیدەکان و بارزان و دەربەندیخان و بەشێکی تر بە شێوەی دڵۆپ دڵۆپ بارانبارین هەبووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.