كۆمپانیای فایزه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌موو به‌یاننامه‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك شۆكی له‌باره‌ی دوو ژه‌مه ڤاكسینی په‌تای كۆڕۆنای تایبه‌ت بۆ منداڵانی نێوان 2-5 ساڵ بڵاو كرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كۆمپانیاكه ئاماژه به‌وه ده‌كات "ئه‌نجامی تۆژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه كه ته‌نیا دوو ژه‌مه ڤاكسین بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن 2 بۆ 5 ساڵ دوور له پێشبینییه‌كان كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن نه‌بووه.
كۆمپانیاكه جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته منداڵانی ته‌مه‌ن 2 بۆ 5 ساڵیش ژه‌مه ڤاكسینی سیێیه‌م وه‌ربگرن.
هه‌ردوو كۆمپانیای فایزه‌ر و بیۆنتێك تۆژینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر دروستبوونی به‌رگریی جه‌سته‌یی له دوو ژه‌مه ڤاكسین بۆ ئاستی ته‌مه‌نه‌كان كردووه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه بۆ ته‌مه‌نه‌كانی 16 تا 25 و هه‌روه‌ها 6 مانگ تا 24 مانگ به‌رگریی جه‌سته‌یان زۆر به‌رز بووه، به‌ڵام ته‌مه‌نه‌كانی 2 تا 5 ساڵ به‌رگریی جه‌سته‌یان لاواز بووه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئۆمیكڕۆن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.