چۆن بۆ پێناس و ناساندنی كاره‌كته‌ری هه‌ر بوارێك ده‌ست نیشانی ئه‌ركی سه‌ره‌كی بكه‌ین تا له ئه‌ركه لاوه‌كیه‌كان، جیای كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بواره‌كه ده‌رباز بێت له ئاڵۆزی.
سه‌ره‌تا ده‌بێت وابیربكه‌ینه‌وه ئایا ئێمه ده‌توانین چ ئه‌ركێك له‌م كاره‌كته‌ره وه‌ر بگرینه‌وه كه‌وا ئه‌م ئه‌ركانه‌ی بتوانین لێی وه‌ر بگرینه‌وه‌و به كه‌سیتر بسپێرین واتای ئه‌وه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆی نه‌بووه بۆی زیاد كراوه به هه‌ر هۆكارێك ئه‌و ئهركانهشی نه‌توانین لێی وه‌رگرینه‌وه به‌كه‌سیتر ئه‌نجام نه‌درێت واتا خودی ئه‌ركه سهرهكیهكهیهتی بۆیه له‌و چوارچێوه‌یه ده‌بێت كاربكات.
دراماتۆرگ به‌نموونه
ووشه‌ی دراماتۆرگ له زۆربه‌ی زمانه‌كان هه‌ر وه‌ك خۆی هاتوه له زمانه‌كانی ئینگلیزی و عه‌ربی زمانهكانیتریش
وه‌رگیراوه له ئه‌ده‌بی یۆنانی له دووبڕگه‌ی ( دراما =كاری شانۆێی = Dramato)
وه‌هه‌روه‌ها ( دروستكه‌ر =عمل . = ergos)
به‌واتای دروستكه‌ری ده‌قی شانۆێی دێت ئه‌وكاته‌ی قورسای شانۆ ده‌كه‌وته سه‌ر ده‌ق نووسه‌ر ی شانۆیی پێی ده‌وترا دراماتۆرگ به‌مانای هونه‌ری نووسینی شانۆ به‌ڵام له‌گه‌ل تێپه‌ڕبوونی كات گۆڕان و پێشكه‌وتنی به‌سه‌ر داهاتووه به‌م ووشه‌یه له به‌كارهێنانی له نووسه‌ره‌وه بۆ كه‌سی گرنگی پێده‌ری نمایش كه‌وا وابه‌سته‌یی كاری نمایشه ،له تیپێك یان دامه‌زراوه‌ی شانۆ به (دراماتۆرگی) ناو ده‌برا به ناوبردنی شێوه نوێی كه‌ی (غوتولد لیسینغ) (1781) یه‌كه‌م دراماتۆرگه كه‌وا ده‌رگای خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی به‌رامبه‌ر كاری شانۆیی كرده‌وه له‌ڕووی نزیكی له نمایش به‌بینه‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها ( برتۆلد بریشت) (1956) یش یه‌كه‌م كه‌س بوو مانای دراماتۆرگی جێبه‌جی كرد له‌ڕووی شیكردنه‌وه‌ی ده‌ق بۆ ئه‌كته‌رانی ئه‌و پێی وا بوو كه‌وا نووسه‌ر به‌رپرسیاری فیكری یه ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه له ڕووی ته‌كنیك بۆ خستنه ڕووی ده‌ق.
لێره‌دا چه‌ند جۆرێك كار‌و فه‌رمان به دراماتۆرگ سپێردراوه به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه‌یه:
دراماتۆرگی به‌رهه‌م: ئه‌مه‌یان ده‌ست ناخاته نێو كاره كرداریه‌كانی شانۆ ئه‌ركه‌كانی كۆتایی دێت له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی راهێنانی شانۆ ئه‌ركه‌كانی ده‌ستنیشان كردنی ده‌ق و شێوازی كاری دهرهێانان و نووسینی روونكردنه‌وه له‌سه‌ر به‌رهه‌م ریكلام كردن بۆی.
دراماتۆرگی سه‌ر ته‌خته:
ئه‌میان راسته‌و خۆ كاره كرداریه‌كانی شانۆ له ئه‌ستۆ ده‌گرێت له وه‌رگێرانی ده‌ق له زمانی ئه‌ده‌بی بۆ زمانی كرداری و هه‌روه‌ها گۆرینی زمان ده‌ق ئهگهرپێویستی كرد و ئاماده‌كردنه‌وه‌ی بۆ نمایش ئه‌م كاره به هاوكاری ده‌رهێنه‌ر و سینۆگرافه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
له زۆر به‌ی كاته‌كان ده‌رهێنه‌ر به بیانووی ئه‌وه‌ی هونه‌ری شانۆ كارێكی داهێنه‌رانه‌یه و دراماتۆرگ ده‌بێته چاو‌دێر به‌سه‌ریه‌وه و ده‌ست ده‌خاته نێو زۆر بابه‌تی په‌یوه‌ست به بیر و بۆچۆن ره‌تیان كردۆته‌وه دراماتۆرگ له كاره‌كانیان دابنێن.
ره‌خنه‌گری فه‌رنسی (بێرنارد دۆورت) پێی وایه كاری دراماتۆرگی كارێكی بیر وهزریه گوزارشت له مانای گرنگی نووسین به‌نمایش ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی نۆێیه له نێوان ده‌ق نمایش.
ده‌توانین (ستانسلافسكی) (1863-1938) ده‌رهێنه‌ری روسی له شیكردنه‌وه‌ی ده‌ق بۆ ئه‌كته‌ران و شیكردنه‌وه‌ی كاره‌كته‌ران وه‌ك به‌شێك بێت، له كاری دراما تۆرگی كه‌وا ده‌رهێنه‌ر پێی هه‌ڵساوه.
له‌گه‌ل پێشڤه‌چوونی ئه‌م زاره‌وه‌یه له كار‌و فه‌رمانی سه‌رده‌می بوو به‌كارێكی ته‌واوكاری له به‌شێك له ده‌رهێنان بۆ هاوكاری ئه‌ده‌بی هه‌موو بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ده‌ق و سینۆگرافیا ئاماده‌كردنی ئه‌كته‌ر و هه‌ندێ جاریش وه‌ك ره‌خنه‌گر له به‌رهه‌م ناوی هاتووه.
له ناوهدرهوشاوهكانی دراماتۆرگی سه‌رده‌میش دیارترینیان (بێردنارد دۆورت) (1929_1994) ره‌خنه‌گرێكی فه‌ره‌نسیه كه‌وا زۆر ناودارو ناوازه بوو له كاره‌كه‌یاندا به‌جۆرێك ،هه‌ڵساون به گۆرێنی زمان ده‌ق له نووسین بۆ زمانی كرداری نمایش.
هه‌روه‌ها نووسه‌رو له‌هه‌مان كاتدا دراماتۆرگ ی ئه‌لمانی (ولفانغ ڤاینس)
ئه‌مه قسه‌ی وه‌رگیراوی نێو كتێبێكی شانۆییه باس له مێژوو دراماتۆرگی ده‌كات به پێی دۆخی دامه‌زراوه شانۆییه‌كان و تیپ و شوێنی كاركردن داخوازی و پێداویستی گه‌لانی جیاواز ئه‌م بواره كاری بۆ زیاد كراوه وه‌ك ئه‌وه‌ی كرێكارێكی گه‌چ كاری كاره‌كه‌ی پاك و خاوێن بێت له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره خاوه‌ن كاره‌كان هه‌موو كاره‌كان به‌و بسپێرێت، بۆیه كاره‌كان یه‌كتر ناگرنه‌وه‌و هه‌مان پسپۆری نیه هه‌ر بوارێك له‌ژیان زانستێكه مرۆڤ بۆی هه‌وڵبدات تا فێری ببێت و شاره‌زایی لێی په‌یدا بكات به‌ڵام ناكرێت مرۆڤ بۆ فێربوونی دهروازهیكی ئه‌ده‌بێ زانای ده‌یان رووگه‌ی جیاواز بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م بواره ئه‌ركه‌كانی ئه‌وه‌نده له‌یه‌ك دوورن ناكرێت مرۆڤ به‌خوێندن و به‌ده‌ست هێنانی یه‌ك بڕوانامه ببێته پیشهمهندێكی بوارێكی دیاری كرا‌و ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كه و وونكردنێكی زۆری به‌دواوه‌یه بۆ ئه‌م بواره زۆر گرنگه . كه‌وایه كارامهیمان لێی كه‌مه ئه‌مه‌ش بۆ وه‌ستان و ووچانی درێژی شانۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی دراماتۆرگی باش .
دراما تۆرگ له‌نێوه‌ندی هونه‌ری شانۆ زۆر ئه‌رك و فه‌رمانی به پێی كات بۆزیاد كراوه تا ئه‌و شوێنه ئه‌ركی كه‌سیتری پێ سپێردراوه كه‌وا گومان ده‌خاته سه‌ر كه‌سایه‌تی خودی دراماتۆرگ ئه‌ویش وه‌رگێرانه،
وه‌رگێڕانی ده‌ق ئه‌گه‌ر دراماتۆرگێك نه‌یكات په‌ك ناكه‌وێت وه‌رگێر هه‌یه به‌م كاره هه‌ڵبستێت و ئه‌مه بكات به‌درێژایی مێژووی ئه‌ده‌بی شانۆش هه‌ر وابووه ده‌قه بیانیه كان له‌رێی وه‌رگێڕه‌وه وه‌رگێڕدراون بۆ سه‌ر زمانی تیمی كاركردن.
به‌ڵام گومانه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر دراما تۆرگێكی سه‌ركه‌وتوو له كاری ئه‌ده‌بی شاره‌زای زمانی بیانی نه‌بوو توانای وه‌رگێڕانی ده‌قی نه‌بوو ئه‌وا مانای كرچ وكاڵی دراماتۆرگی یه ؟ بێگوومان نه‌خێر
دواتر وه‌رگێر كاری وه‌ر گێڕان ده‌كات به هیچ پاساوێك شیاو نیه زاراوه‌ی دراماتۆرگی پێ ببه‌خشین ئه‌مه تێنه‌گه‌یشتنه له كاری سه‌ره‌كی دراما تۆرگ یا دراما تۆرگێكی سه‌ركه‌وتوو له بواره‌كه‌ی خۆی كاری خۆی نه‌كات ده‌ست ببات بۆ كاری كهسێكیتر كه وه‌رگێره یان له ڕوویهكیتری بابه‌تی دراماتۆرگێكی سه‌ركه‌وتوو به كۆلهوار بده‌ین له قه‌له‌م به بیانووی ئه‌وه‌ی زمانی بیانی شارهزانیه و توانای كاری وه‌ر گێڕانی نیه
ئه‌ركێك كه‌و له‌بنه‌ره‌تدا نه‌زۆكه دروست كردنی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ره له‌لایه‌ن خودی كه‌سایه‌تی كه‌سی دراماتۆرگ.
له دوای بڵاو كرانه‌وه‌ی هه‌ر ده‌قێك نووسه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دواوه نووسینه‌كه‌ی گوزارشتی له راو بۆچونی نووسه‌ر ده‌كات ئه‌گه‌ر نووسه‌ربێت توانای نووسینی ته‌واوی هه‌بێت ئه‌گینا ئه‌مه نووسینێكی ناكامل و ناته‌واوه له دوای خۆێندنه‌وه‌ی ده‌ق پێویستیمان به نووسه‌ر هه‌بێت كه‌سێك په‌یوه‌ندیمان بۆ رێكخات تاوه‌كوو ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه له نووسین ده‌ری ببڕێت له گفتوگۆدا بخرێته به‌ر باس.
كاری دراما تۆرگی مه‌رج نیه ته‌نیا كار له سه‌ر ده‌ست نووسی نووسه‌رێكی تازه و تازه پێگه‌یشتوو بكات تا له دروست كردنی په‌یوه‌ندی به ده‌ر هێنه‌ر دابێت ئه‌گه‌ر پێویستیمان به كاری دراما تۆرگی له ده‌قی لیرمه‌نتۆڤ هه‌بوو یا شهكسبیر ئه‌وكات دراماتۆرگی به‌سته‌زمان به‌ره‌و كام گۆرستان سه‌ر هه‌ڵگرێت بۆ دروست بوونی ئه‌م په‌یوه‌ندیه یان ده‌ست نیشانی ئه‌كته‌ر ئهمهئهرك نیه نهلكو راوێژ ماقولتره ئه‌ویش ده‌رباری باره ده‌روونی و كۆمه‌لایه‌تی ره‌هه‌ندی كاسایه‌تی كاره‌كته‌ر ئه‌گینا ره‌نگه تونای كرداری هونه‌ری شاره‌زایی نه‌بێت تا توانای هه‌ڵبژاردن و ده‌ست نیشانی ئه‌كته‌ری هه‌بێت ههلبهته ئه‌م ئه‌ركه‌ش ده‌توانرێت به لهسیتر بسپێردرێت، بۆ ده‌ستنیشان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌كته‌ر ههلبهته یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر توانای یارمه‌تی ئه‌وكاره‌ی هه‌یه ره‌نگه دراماتورگ تونای هه‌ڵسه‌نگاندنی توانای ئه‌كته‌ری نه‌بێت پاشان ده‌بێت بپرسین چ كارێكه ته‌نیا به كه‌سی دراما تۆرگ ده‌كرێت به سێكیكیتر ناكررێت ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌ڵامه‌مان ده‌ست كه‌وت له‌وێیوه خودی خۆی ده‌ست نیشانی ئه‌ركه‌كانی ده‌كات هه‌ر ئه‌ركێك به كه‌سیتر كرا ئه‌وا تێنه‌گه‌یشتنه له ئه‌رك و فه‌رمانی دراماتۆرگ له بنه‌ره‌تدا ئه‌ركی دراماتۆرگ نیه بۆنمونه وه‌رگێران به وه‌رگێر ئه‌كرێت هه‌لبژاردن به هاوكاری یاریدهدهركان ئه‌كرێت رێكخستن و شتی‌تر به به‌رێوه‌به‌ری شانۆ ئه‌كرێن تاكه ئه‌رك بۆ دراماتۆرگ كه‌وا نه‌توانین لێی وه‌ر بگرینه‌وه و ئه‌م ئه‌ركه‌ش ناو نیشانی ده‌رهێنه‌ری ئه‌ده‌بی ده‌قی پێ ببه‌خشێت.
تاكه كار كه‌وا كه‌سی دراما تۆرگی پێویستكردوه و ئه‌ركێكه به كه‌سیتر ناكرێ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه ئه‌ده‌بیانه‌یه له ئه‌نجامی گونجان و تازه‌كردنه‌وه‌ی ده‌ق دروست ده‌بن له ئه‌نجامی هه‌ڵگرتنی ئه‌م ڕووداوانه‌ی كه‌وا ئیتر له ژیان چیتر ڕوناده‌ن و به‌سه‌ر چوون ئه‌وه‌یه له كاتی گونجان و رێكخستنی ده‌ق تا ئاماده‌ی نمایش كردن ببێت به‌هۆی هه‌ڵگرتن و لا بردن كه‌وا چه‌ند هۆكارێكی ئاوه‌زیانه‌ی سه‌رده‌می هه‌یه له نووسه‌ر بۆشایی په‌یدا ده‌بێت پڕ بكریته‌وه هه‌ر كه‌سێك پڕی بكاته‌وه ده‌بێت به دوو ده‌ق و یه‌كتر ناگرنه‌وه دابڕان له ده‌قی سه‌ره‌كی دا دروست ده‌بێت ئه‌م ته‌واوكردن و پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه ئه‌ده‌بیانه به كه‌سێك ده‌كرێت تاكه كه‌س دراما تۆرگه ده‌توانێت بگات به زمانی نووسه‌ر و له سه‌ر زمانی ئه‌ودا بۆشاییه‌كان پڕبكاته‌وه یه‌ك ده‌قی نمایشی گونجاو ئاماده‌ی نمایش بكات.
چونكه توانای گه‌یشتن به زمانی نووسه‌ری هه‌یه و به زمانی نووسه‌ر ده‌نووسێت و پریان ده‌كاته‌وه بینه‌ر هه‌ست به فره نووسه‌ری ناكات هه‌ست ناكات ده‌ستی دووه‌م له نووسیندا هه‌یه كه‌واته دراما تۆرگ ده‌رهێنه‌ری ئه‌ده‌بیه ده‌رهێنان بۆ ده‌قی نمایش ده‌كات له‌وێ وه ده‌قی ئاماده‌كراو بۆ كاری كرده‌ییی شانۆ به‌رهه‌م دێنێت به‌ڵام ده‌ست نیشانی ئاراسته‌ی ده‌رهێنانی شانۆی ده‌كات هێلیكی تایبه‌ت ده‌به‌خشێت به نمایش.
ئه‌مه‌ش هه‌میشه بۆته هۆی په‌راوێزخستنی دراماتۆرگ له كاره هونه‌ریه‌كان ئالۆزبونی ئه‌ركیه‌تی له نێو پرۆسه‌ی ده‌رهێنان دا هه‌موو ده‌رهێنه‌رێك هاوته‌ریبی هێلی بیركردنه‌وه‌ی دراماتۆرگ نیه له دارشتنه‌وه‌ی دهقینمایش و گونجانی جا ره‌نگه ئه‌م گونجانه دیمه‌نێكی نه‌گونجاو بێت یان گۆرینی ده‌ست پێكی گونجان بێت ئه‌مه هێلی ده‌رهێنان ده‌گۆرێت.
ن- مه‌ولان حه‌مه‌ده‌مین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.