ته‌مه‌نی شانۆی كوردی ته‌مه‌نێكی درێژ نیه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆر له‌وڵاتانی دهوروبهروێڕای ئه‌و هه‌موو ته‌نگژه سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر كوردستاندا هاتوون و بوونه‌ته هۆكار بۆ دروست بوونی هه‌لومه‌رجێكی ناسه‌قامگیر و نائارام بۆ شانۆ، وێڕای هه‌موو ئه‌و زه‌برو زه‌نگه سیاسی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی به‌چه‌ندین شێوازی جینۆساید كردن له‌سه‌ر كوردستان هه‌بووه، به‌ڵام ده‌كرێ بڵێین شانۆ له‌كوردستاندا هێشتا به‌خششی زۆری هه‌بووه‌و هه‌نگاوی باشی بڕیوه، ئه‌گه‌رچی تائێستا نه‌یتوانیووه ببێته خاوه‌نی ناسنامه‌ی تایبه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی خۆی.
خۆشحاڵم به‌وه‌ی نیو سه‌ده‌ی ته‌مه‌نم له‌گه‌ڵ ئه‌و شانۆیه به‌سه‌ر بردووه، زۆر لهقهڵبهزهو ههڵبهزهو هه‌ڵكشان و داكشان و ههورازو نشێوی ئه‌و شانۆیه‌م به‌چاوی خۆمه‌وه دیووه، چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی دووچاری سه‌ختی و ئاڵۆزییه‌كان هاتبێ، هه‌رگیز بێ ئومێد نه‌بوومه له‌ئاینده‌ی ئه‌و شانۆیه، چونكه پێم وایه هه‌رگیز شانۆ نامرێ، چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی لاواز بێت
سه‌ره‌تایه‌كی ته‌قلیدی
پێش دروست بوونی شانۆ له‌كوردستاندا، هه‌ندێ داب و نه‌ریت و كه‌له‌پووری فۆلكلۆری وه‌ك (بووكه به‌بارانێ، كۆسه به‌به،هه‌ندێ تقوسی ئایینی) كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌بوونه، كه جموجۆڵێكی به‌كۆمه‌ڵ بووه، بهشیّوهی درامایه‌كی میللی، له زۆر بۆنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی پیاده كراون، تێیدا نواندنێكی به كۆمه‌ڵی ره‌مه‌كی ئه‌و بۆنانه‌ی تێدا به‌رجه‌سته كراون
ئه‌ونمایشه میللیانه تاسهردهمانێكی زۆر‌و ئه‌نجام دراون و به‌قۆناغێكی ته‌قلیدی ناوده‌برێن .
شانۆی كوردیش وه‌ك هه‌ر شانۆیه‌كی دیكه‌ی جیهانیی به‌سه‌ره‌تایه‌كی ته‌قلیدی ده‌ستی پێكردووه، هاوكوف بووه له‌گه‌ڵ زه‌مه‌نێكی دوا كه‌وتوو له‌كوردستاندا، به‌ڵام هه‌رخاوه‌ن ئاره‌زوو بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش وه‌ك گه‌لانی دنیا شانۆیه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێ، بتوانێت به‌زمانی زگماكی نه‌ته‌وه‌یی خۆیه‌وه گوزارشت له‌كێشه‌و ئاریشاكانی خۆی بكات، خواسته‌كانی به‌رجه‌سته بكات.
رووداوه مێژووییه‌كانی ئه‌و سه‌ده‌یه‌ی شانۆی كوردی :
له‌ماوه‌ی ئه‌و سه‌ده‌یه‌ی رابووردوودا شانۆی كوردی به‌چه‌ند رووداوێكی مێژوویی دا تێپه‌ڕیوه، كه هه‌ریه‌كه‌یان گرنگی خۆیان هه‌بووه له‌گه‌شه سه‌ندنی شانۆی كوردی :
1.سه‌لاحه‌ددینی ئه‌یوبی
له بیسته‌كاندا یاخود ده‌قاو ده‌ق، له‌ساڵی 1921 گه‌وره‌ترین روداوی مێژوویی له‌بواری شانۆ له‌كوردستاندا سه‌ری هه‌ڵداوه، ئه‌ویش ده‌ركه‌وتنی شانۆ بووه له‌هه‌ولێر، ههرلهچوارچیوهی ئه‌و ده‌ركه‌وتنه‌دا شانۆگه‌ری سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی، له‌ئاماده‌كردنی (نهجیبب حه‌داد) لهههولێرنمایش كراوه، ئه‌م نمایشه‌ش ئه‌گه‌رچی به‌زمانی عه‌ره‌بی بووه، به‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی سه‌رهه‌ڵدانی شانۆ له‌كوردستاندا هه‌ژمارده‌كرێت.
به پێی ئه‌و قۆناغه شانۆییه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا باو بووه شانۆگه‌ری سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیش ده‌بێ هه‌ر ستایلێكی كلاسیكیانه ی هه‌بوو بێت، له‌رووی نواندن و ده‌رهێنان و جلوبه‌رگ و دیكۆره‌وه.
به‌ڵام گرنگی گه‌وره‌ی شانۆگه‌ریه‌كه له‌لایه‌نه مێژوویهكهیهتی .
له‌سییه‌كاندا شانۆ گه‌شه ده‌سێنێ:
شانۆی كوردی دوای له‌دایك بوونی ورده ورده له‌سییه‌كاندا پێ ده‌نێته قۆناغێكی تر‌و له‌زۆر له‌شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان وه‌ك هه‌ولێرو سلێمانی و رهواندزو كۆیه و ئامێدی و ئاكرێ، بامه‌ڕنی، دهۆك، به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌كوردستاندا په‌ره ده‌سێنێ .
له‌په‌نجاكان روداوی په‌یدا بوونی ئافره‌ت له‌شانۆی كوردی دا سه‌ر هه‌ڵده‌دات :
1 .له‌سه‌ره‌تای په‌نجا كانیش دیسان روداوێكی دیكه له شانۆی كوردی دا سه‌رهه‌ڵده‌دات و بۆ یه‌كه‌م جار ئافره‌ت دێته سه‌ر شانۆ له‌بری ئه‌و پیاوانه‌ی له‌جیاتی ئافره‌ت نواندنیان ده‌كرد، خاتوو (نه‌رمین ناكام) و (به‌دیعه دارتاش) له‌سه‌ر شانۆ نواندن ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش قۆناغێكی نوێ بووه له‌شانۆی كوردی دا‌و یه‌كێك له‌گرفته هه‌ره گه‌وره‌كانی شانۆی كوردی نواندنی پیاو بووه له‌بری ئافره‌ت به‌ره‌و چاره‌سه‌ر كردن ده‌بات .
شانۆ له‌گۆڤارو رۆژنامه‌كاندا :
روداوی دووه‌می ساڵانی په‌نجاكان ده‌ركه‌وتنی ناوی شانۆ‌و هه‌واڵه‌كانی شانۆ‌و چه‌ندین وتار ده‌رباره‌ی شانۆ له‌گۆڤارو رۆژنامه كوردییه‌كاندا سه‌ریان هه‌ڵدا، به‌تایبه‌ت له‌رۆژنامه‌كانی ژین، ژیان، گۆڤاری زاری كرمانجی ، هه‌تاو ..
ئه‌م گۆڤار‌و رۆژنامانه رۆڵێكی گرنگییان هه‌بووه، له به‌دیكۆمێنت كردنی چالاكییه شانۆییه‌كان و گه‌شه سه‌ندنی هوشیاریی شانۆیی له‌كوردستاندا.
پیره‌مێردی نه‌مر رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه له بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵه شانۆییه‌كان له‌رۆژنامه‌ی ژین و ژیان و له په‌راوێزی هه‌واڵه‌كانیشدا جار جاره سه‌رنج و تێبینیه‌كانی خۆی ده‌نووسی.
بۆیه پیره‌مێرد خزمه‌تێكی به‌رچاوی به شانۆ كردووه.
له په‌نجاكان و شه‌سته‌كان دروست بوونی قۆناغی یه‌كه‌می شانۆی ئه‌كادیمی: بۆ یه‌كه‌م جار له‌مێژووی شانۆی كوردی، وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ دروست كردنی بناغه‌ی شانۆی ئه‌كادیمی له‌كوردستان، كۆمه‌ڵێ قوتابی، له‌ساڵانی په‌نجاكان و شه‌سته‌كان لهئهكادیمیاو په‌یمانگا شانۆییه‌كانی هونه‌ره جوانه‌كانی دا وه‌رده‌گیرێن، وه‌ك هونه‌رمه‌ندان: ته‌ڵعه‌ت سامان، ئه‌حمه‌د سالار، سه‌فوه‌ت جه‌راح، فه‌رهاد شه‌ریف، به‌دیعه‌دارتاش، زوهێر عه‌بدولمه‌سیح، هاشم زه‌ینه‌ل، غازی بامه‌ڕنی، سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌عدون یونس، فه‌تاح خه‌تاب، په‌یمان به‌گۆك .
دوای ده‌رچوونیان ئه‌و ده‌سته قوتابیه ئه‌كادیمیانه كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه كوردستان، كۆمه‌ڵێ زانست و ئه‌زموونی شانۆیی له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌هێننه‌وه و چه‌ند تیپێكی نواندن دروست ده‌كه‌ن، بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی ئه‌كته‌رو ته‌كاندان به‌ره‌وتی شانۆیی له‌هه‌موو بواره‌كاندا ساڵانی ئاڵتوونی شانۆی كوردی:
سه‌ره‌تاكانی ساڵانی حه‌فتاكان به‌هۆی رێكه‌وتنی نێوان شۆڕش و به‌غدا، چوار ساڵی ئارامی باڵی به‌سه‌ر كوردستاندا كێشا، ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی شانۆ له‌كوردستاندا گه‌شه بسێنێ، له‌به‌رچه‌ند هۆیه‌ك :
1.كردنه‌وه‌ی چه‌ند په‌یمانگاو ئه‌كادیمیایه‌كی هونه‌ریی له‌كوردستان و رووتێكردنی نه‌وه‌یه‌كی به‌هره‌مه‌ند بۆ ئه‌و په‌یمانگایانه.
2.دروست بوونی چه‌ندین تیپی شانۆیی بۆ پێشكه‌ش كردنی به‌رهه‌مه‌كانیان .
3.دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركووك، بۆ تۆماركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می
هونه‌رمه‌ندانی كوردستان .
4 .دروست كردنی چه‌ند هۆڵێكی شانۆیی له‌شاره‌كانی كوردستاندا.
رێبازی واقیعی :
به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵێین كه شانۆی واقیعی سێیه‌كی رووبه‌ری شانۆی كوردی داگیر كردووه، ئه‌م رێبازه له‌سه‌ره‌تاكانی خهملانبوونی شانۆی كوردییه‌وه له‌زۆر له‌به‌رهه‌مه كوردییه‌كاندا به‌رده‌وامی هه‌یه و زۆرێك لهشانۆكارانی كورد له‌سه‌ده‌ی رابووردوو له ئێستاشدا پیاده‌ی شانۆی واقیعی ده‌كه‌ن، لهبهركۆمهڵێ هۆكار :
1.فۆرمی ریالیزمی كه هه‌ر له ناوه‌كه‌ی دا دیاره، وێنهیكی جوانتر له‌خۆی له‌وێنه‌كانی ژیان به‌رجه‌سته ده‌كات، به‌مه‌ش شانۆ ده‌بێته باشترین گوتا بۆ ئاخافتن له‌گه‌ڵ بینه‌رو وروژاندنی .
2. ده‌ق توخمی سه‌ره‌كییه له‌شانۆی ریالیزمی و له‌رێگه‌ی ده‌قه‌وه ده‌تواندرێت گوتاری شانۆیی به‌روونی بگاته بینه‌ر..
له‌شانۆی كوردی دا به‌تایبه‌ت له‌شاری هه‌ولێر ده‌رهێنه‌ره شانۆكاره‌كانی ئێمه به‌تایبه‌ت ته‌ڵعه‌ت سامان، فه‌رهاد شه‌ریف ، سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان ، سه‌عدون یونس زۆرانی تریش بایه‌خێكی زۆریان به‌شانۆی ریالیزمی داوه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه‌شانۆی كوردی ته‌نیا لهقاوغی شانۆی واقیعیدا خولاوه‌ته‌وه، به‌ڵكو به‌چه‌ندین فۆرم خۆی گۆڕیووه، به‌تایبه‌ت فۆرمی ته‌عبیری و ره‌مزی .
كه ده‌رهێنه‌ر فه‌تاح خه‌تاب له حه‌فتاكان و هه‌شتاكان رۆڵێكی به‌رچاوی بینیووه له‌و فۆرمه جیاوازانه‌ی له شانۆی ره‌مزی و ته‌عبیری له شاری هه‌ولێر له رێگه‌ی چه‌ندین نمایش دروستی كردوون، له‌وانه به‌رهه‌مه‌كانی :
نه‌خۆشی ددان
ئه‌و كه‌سه‌ی بوو به سه‌گ
ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌وێیت
پیشانگا
سه‌یران
مام حه‌سه‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه
داسه‌كه‌ی شاسوار
زه‌نگی ته‌له‌فون
وێنه‌یه‌ك له رابووردوو
شه‌و چهره
ته‌وژمی نوێ :
یه‌كێ له‌نیشانه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی شانۆ هه‌مه ره‌نگ بوونیه‌تی له‌رووی ستایل و ته‌وژمی نوێ، هه‌ندێ جاریش قۆناغی شانۆ‌و گۆڕان و به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی ئه‌زموون وا له‌شانۆ ده‌كات، به‌رگی خۆی به‌شێوازێكی نوێوه بگۆڕێت .
له‌شانۆی كوردیدا چه‌ند ستایلێكی نوێ هاتنه ناو شانۆی كوردی له‌وانه:
1.شانۆی ئه‌زموونگه‌ری
كۆمه‌ڵێ له‌و قوتابیه كوردانه‌ی له ئه‌كادیمیای شانۆ ده‌یانخوێند له به‌غدا، چه‌شنی نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داغی ، شه‌ماڵ عومه‌ر ، دانا ره‌ئووف و چه‌ند قوتابیه‌كی تر دوای ده‌رچوونیان ئه‌زموونی شانۆی ئهزموونگهرییان هێنایه كوردستان ، كه ئه‌زموونێكی نوێ بوو له رووی فۆرم و نواندن و ده‌رهێنانی شانۆیی چه‌ند وێنه‌یه‌كیان له كوردستاندا نمایش كرد، وه‌ك شانۆیی غۆریلا ، باخچه‌ی ئاژه‌ڵان، كه‌مانچه‌ی رۆچێلد ... ئه‌زموونه‌كه بۆ بینه‌ری كورد ئه‌زموونێكی نوێ بوو، به‌ڵام ته‌مه‌نی كورت بوو.
گۆڕینی فۆرمی شانۆیی
به‌گشتی ده‌كرێ بڵێین هه‌میشه فۆرم له‌دایك بووی ئاستی شانۆ‌و قۆناغ و دهرهاوێشهكانیتی چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی شانۆ ئه‌زموونی نوێ به‌خۆیه‌وه ببینێ، ئه‌وه‌نده زیاتر به‌دوای گۆڕینی به‌رگی خۆی دا ده‌گه‌ڕێت.
شانۆی ته‌قلیدی لهربووردوودا له‌ئاستی هزشیاریی و تێگه‌یشتنی خۆیدا بووه، تا شانۆ پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه نه‌بینی بێت، نه‌یتوانیووه هیچ قۆناغێكی خۆی تێپه‌ڕێنێ .
به‌ڵام شانۆههمیشه قابیلی ئه‌وه‌یه، ئه‌زموونی نوێ وه‌رگرێ و تهفاعول له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌زموونه نوێیانه‌دا بكات بۆ گۆڕینی ستایل و فۆرم .
هه‌ندێ جاردهرهێنهرێكی به‌توانا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی ده‌بێت، ئه‌زموونێكی نوێ له‌وڵاتێك بگوازێته‌وه بۆ وڵاتێك تر، وه‌ك ئه‌زموونی گواستنه‌وه‌ی شانۆی وێنه له‌لایه‌ن سه‌لاح قه‌سه‌ب لهیۆگسلافیاوه بۆ عیراق، ئه‌زموونی شانۆی ئاهه‌نگ سازی عه‌بدولكه‌ریم به‌رشید له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د سالار بۆ كوردستان .
شانۆی كوردی ئه‌گه‌ر بیه‌وێت خوێنی خۆی بگۆڕێت، ده‌بێت كه‌سانی پسپۆر‌و خاوه‌ن تیۆر‌و پراكتیكیان هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر دروست كردنی فۆرمه نوێیه‌كان بكه‌ن.
دروست كردنی فۆرمی نوێ له شانۆدا به مانا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی فۆرمه كۆنه‌كه نیه، به قه‌د ئه‌وه‌ی دروست كردنی هونه‌رێكی تێری فره فۆرمه له شانۆدا، ئه‌مه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ندی شانۆ ده‌گه‌یه‌نێت له شانۆدا .
2 .شانۆی ئاهه‌نگ سازی
دوای ئه‌و ئه‌زموونه‌ی ئه‌حمه‌د سالار له‌شانۆی ئاهه‌نگ سازی له‌كوردستاندا هێنایه كایه‌وه‌و پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێ كرا، هه‌ولێریش كه‌وته ژێ ئه‌و كاریگه‌رییه و چه‌ند شانۆگه‌ریه‌كی ئاهه‌نگ سازی له لایه‌ن شانۆكاران سه‌عدون یونس، هیوا سوعاد، ژیلوان تاهیر، پێشكه‌ش كران.
شانۆی گواستراوه و گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموون
له‌ماوه‌ی رابووردوودا شانۆی هه‌ولێر سوودی له‌ئه‌زموونی شانۆیی هه‌ندێ له‌و ئه‌زموون و به‌رهه‌می زۆرێك له شانۆكارانی كورد وه‌رگرتووه، له‌رێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌می شانۆیی له‌نێوان شاره‌كاندا بۆ نموونه :
له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی شانۆی ئه‌زموونگه‌ری له‌كوردستاندا له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێ لهشانۆكارهكان
هه‌ندێ به‌رهه‌می ئه‌زموونگه‌ری له‌وانه‌ش شانۆیی ( غۆریلا) ی شه‌ماڵ عومه‌ر ) و ( باخچه‌ی ئاژه‌ڵان ) ی دانا ره‌ئووف، (مۆزارت و سالێری) كه‌ریم عوسمانمان بینی .
جگه له‌چه‌ند نمایشێكی ده‌رهێنه‌ران جه‌لیل زه‌نگه‌نه، گه‌زیزه، كامه‌ران ره‌ئووف، فازڵ جاف، ته‌لارهیرانی، سدیق عه‌زیز، بارزان و چه‌ندینی تر
گواستنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مانه ئاشنا بوون بووه به‌به‌رهه‌م و ئه‌زموونی یهكترو ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی شانۆی كوردی.
دوای 1975
له‌ساڵی 1975 كاتێ حكومه‌تی به‌غدا لهرێكهوتننامهكهی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌و سانسۆر ده‌خاته سه‌ر به‌رهه‌م و شانۆگه‌رییه كوردییه‌كان وشانۆكاره كورده‌كان هه‌وڵی كۆسپ نانه‌وه ده‌دات، له‌به‌رده‌م ره‌وشی به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی شانۆ‌و فشارخستنه سهرشانۆكاران.
كه‌چی ئه‌و فشاره له‌رووی لێپێچینه‌وه له‌شانۆكاران و داخستنی ههندیِ نمایش گڕو تینی شانۆكارانی زێتر كرد بۆ روو تێكردنه شانۆی ته‌عبیریی و ره‌مزی و شانۆی مقاوه‌مه‌ت به‌تایبه‌ت لای هونه‌رمه‌ند ته‌ڵعه‌ت سامان .
زۆرینه‌ی پانتایی شانۆییمان بۆ شانۆی كلاسیكی و واقیعی و ریالیزمی بووه، كه نزیكترین فۆرمی شانۆیی بووه له‌ئاستی هوشیاریی و هزری و ده‌روونی بینه‌ری كورد، ده‌ق گرنگی خۆی هه‌بووه چونكه
1 .كۆمه‌ڵگای كوردی زێتر پێی وا بووه ده‌ق ـ باشترین و نزیكترین ئامرازێكه بۆ گوزارشت كردن له ئاوات و ئازاره‌كانی، بۆیه له‌شانۆی واقیعی پتر بایه‌خ به‌ناوه‌رۆك دراوه.
2. بایه‌خدان به‌شێوه به‌زۆری لای شانۆكاره ئه‌كادیمیه‌كان په‌یڕه‌و كراوه، به‌ڵام ژماره‌یان كه‌م بووه، بۆیه شێوه نه‌یتانیووه به‌سه‌ر ناوه‌رۆكدا زاڵ بێت . ته‌نیا له‌چه‌ند حاڵه‌تێكدا نه‌بێت .
3.ئه‌م هاوكێشه‌یه وه‌ك خۆی نه‌ماوه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وام له‌گۆڕان دابووه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی سه‌رده‌م و پێشكه‌وتنی ته‌كنیكی شانۆیی، به‌تایبه‌ت لای لاوه ئه‌كادیمیه‌كان كه پێیان وایه شانۆ چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی پێویستی بهناوهرۆكه، ئه‌وه‌نده‌ش پێویستی به‌فۆرم هه‌یه، له‌رووی سینۆگرافیاو نواندنی ته‌عبیری و ره‌مزی، ده‌بێت ستاتیكای شانۆیی له‌به‌رچاو بگیرێت، به‌تایبه‌ت لای لاوه‌كان و ئه‌كادیمییه‌كانی شانۆ .
به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه شانۆی هه‌ولێر لهرابووردوودا ته‌نیا شانۆی واقیعی هه‌بووه ، نه‌خێر زۆر نمایشی ته‌عبیری، ره‌مزی، ئه‌زموونگه‌ری هه‌بووه.
دوای 1990
له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان و دواتریش، به‌هۆی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕو شۆڕو گرفتی ئابووری و كۆمهلاَِیهتی و نه‌مانی پشتگیریی دارایی حكومه‌ت بۆ كه‌رتی شانۆیی، شانۆی جاد رۆڵی كه‌م بۆوه، زۆر له‌شانۆكاران به‌هۆی خراپی باری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستیان له‌شانۆ هه‌ڵگرت، كولێژو په‌یمانگاكان لاواز بوون به‌هۆی فه‌رامۆش كردنیان و كه‌ڵه‌كه بوونی كێشه‌كانیان ..
به‌ڵام له‌دوای كزبوونی شانۆی جاد دوو ستایلی شانۆیی بوون بهئهلتهرناتیف بۆ شانۆی جاد كه بریتی بوون له:
شانۆی مۆنۆدراما
شانۆی سه‌ر شه‌قام
ئه‌م دوو جۆره شانۆییه بۆ خۆ رزگار كردن بووه له‌خه‌رجیه شانۆییه‌كان، به تایبه‌ت شانۆی سه‌ر شه‌قام و گه‌یشتن به بینه‌ر به‌هه‌موو ئاستهكانیانهوه .
شانۆی سه‌ر شه‌قام زۆر له شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستانی گرته‌وه، زۆرێك له بۆشاییه‌كانی شانۆ بهمۆنۆدراماو شانۆی شه‌قام پڕ كرانه‌وه .
قۆناغێكی تر
له بیسته‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا شانۆی كوردی به‌گشتی له ته‌كانی ئه‌وه دابووه ، ئه‌و قۆناغه چه‌ق به‌ستووه‌ی خۆی تێپه‌ڕێنێ ، وێڕای هه‌موو ته‌نگژه‌كانی دارایی و ته‌نگژه‌ی كۆرۆنا زۆر هه‌نگاوی نه‌وعی هه‌نگاو بنێ كه له‌رووی ته‌كنیكی شانۆیی و له‌رووی چه‌ندایه‌تیه‌وه پێشكه‌وتنی دیار‌و به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ببینێ ، به‌ڵام ئه‌و ئاسته شانۆییه له‌رووی جوگرافیای شانۆییه‌وه به‌یه‌ك ئاستی ته‌ریبی به‌ڕێوه نه‌چووه‌و له‌شوێنێكه‌وه گۆڕاویه بۆ شوێنێكی تر .
ئه‌گه‌رچی هه‌ر هه‌موو شوێنه‌كان یه‌ك كێشه‌یان هه‌یه له‌رووی ئابووریی و له‌ژێر سێبه‌ری یه‌ك ده‌سه‌ڵاتن
له‌هه‌ندێ شوێندا وه‌ك شاری سلێمانی، هه‌رگیز هۆڵی شانۆ بێ شانۆگه‌ری نابێت و به‌رهه‌م هه‌یه بۆ ماوه‌ی 30/ 40 رۆژ نمایش به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌هه‌ندێ شوێنی تری وه‌ك هه‌ولێر ساڵێ جارێ به‌رهه‌مێكی شانۆیی نابینی.
به‌ڵام هۆكار چیه؟
1.هه‌ولێر له به‌رهه‌مهێنانی شانۆیی دا پشت به بودجه ده‌به‌ستێت، به‌ڵام له‌هه‌لومه‌رجی قورس و ته‌نگه‌تاوی ئابووری دا بودجه نامێنێ، له‌و كاتانه‌دا شانۆش نامێنێ .
2 . له‌سلێمانی كه‌رتی تایبه‌تی ده‌وری خۆی ده‌بینێ له‌به‌رهه‌م هێناندا، چونكه ئێستا له‌سلێمانی شانۆ داهاتی هه‌یه‌و بینه‌ر بهپلیت دێته نمایشه شانۆییه‌كان .
كه‌چی تا ئێستا به‌رهه‌می شانۆیی له‌هه‌ولێر نمایش به‌خۆڕاییه، بۆیه شانۆ له‌هه‌ولێر نابێته خاوه‌نی هیچ سه‌رمایه‌یه‌ك .
3.له‌هه‌ولێر قه‌یرانی هۆڵی شانۆیی هه‌یه، له‌سلێمانی به‌شێك له‌و قه‌یرانه چاره‌سه‌ر كراوه.
شانۆ له‌شارو شارۆچكه‌كانی تر
زه‌روره‌تی بینه‌ر بۆ شانۆ له‌زێده‌بوون دایه، بۆیه شانۆكارهكانیش به‌ته‌نگ به‌دی هێنانی خواستی بینه‌رن
ئێستا تێبینی ده‌كرێ چالاكی شانۆیی له كه‌ركووك وێڕای ته‌نگژه سیاسیه‌كانی به‌رده‌وام له‌گه‌شه سه‌ندن دایه، هه‌روا له‌ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار، به‌ڵام ئه‌م بزاڤه له‌هه‌ولێر هه‌ستی پێ ناكرێت .
ئه‌گه‌رچی هه‌ولێر ئێستاش گه‌نجی شانۆكاری زۆر به‌توانای تێدایه، به‌ڵام زۆرینه‌یان به‌هۆی ئه‌و هه‌لومه‌رجه سه‌خته‌ی شانۆ ده‌ستیان له‌شانۆ هه‌ڵگرتووه.
له‌و ساڵانه‌ی دوایی وێڕای مانه‌وه‌ی ئاسته‌نگه ئابوورییه‌كان و بڕانی بودجه له‌شانۆ حكومیه‌كان، شانۆكاران له‌شاره‌كانی سلێمانی و كه‌ركوك و هه‌ندێ له‌شارۆچكه‌كانی وه‌ك دهربهندبخان و كهلارو چه‌مچه‌ماڵ، بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رو گه‌شه پێدانه‌وه‌ی شانۆ، له‌رێگه‌ی سپۆنسه‌رو سه‌رمایه‌ی كاره‌كانیان، قۆناغێكی نوێیان ده‌ست پێكرده‌وه، هۆڵه‌كانی شانۆ پڕ بوونه‌وه لهبینهرو ده‌ست كرایه‌وه به‌ئه‌نجامدانی فیستیڤاڵی شانۆیی .
بۆیه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و شه‌پۆله نوێیه‌ی شانۆ قۆناغێكی تر به‌دوای خۆیدا بێنێت .
قۆناغێكی نوێ
شانۆ به‌گشتی هونه‌رێكی جیهانیه‌و زمانێكی نێو نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، ناكرێت به‌هاو هه‌یبه‌تی ئه‌و هونه‌ره به پرسی نه‌ته‌وه‌یی، ناوچه‌گه‌رییه‌تی، یاهه‌ر چه‌مكێكی تر بچووك بچووك بكرێته‌وه..
ئێمه شانۆ له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان بێت، به‌موڵكی خۆمانی ده‌زانین، شانازی به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی ده‌كه‌ین، هه‌ناسه‌ی سارد بۆ شكسته‌كانی هه‌ڵده‌كێشین، به‌ڵام ئاواتمانه به‌رده‌وام هه‌ر پارچه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پارچه‌كانی تردا له‌ركابه‌ری پیشوهچوون و سه‌ركه‌وتن و داهێنان دابن، هه‌موو به‌خششه‌كان بڕێنه سه‌رچاوه سه‌ركییه‌كه كه ئایندهی شانۆی كوردییه.
ئێستا زۆرێك له‌شانۆی كوردی به فۆرمێكی مۆدێرن وهاوچاخانه كارده‌كه‌ن، گه‌نجه‌كان رۆڵی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی تێدا ده‌بینن، به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بینه‌ری تۆراوی جارانی شانۆ، به‌په‌رۆشه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هۆڵه‌كانی شانۆ، خه‌ریكه شانۆ ده‌بێته زه‌روره‌ت بۆ ژیان، شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان له‌ئاماده باشی دان بۆ نمایش، ئاینده‌یه‌كی مژده به‌خش له‌چاوه‌ڕوانی شانۆی كوردی دایه.
ن- حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.