كتێبێك له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو "حه‌مه‌جه‌زا "ئاماده ده‌كرێت.
له ئێستادا بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ند حه‌مه جه‌زا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن ،له‌سه‌ر كتێبێك كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باس له بیۆگرافیای هونه‌رمه‌ند (حه‌مه‌جه‌زا) ده‌كات له هه‌موو روویه‌كه‌وه بۆیه داوا له هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌ن،كه هه‌ر به‌ڵگه‌نامه یه‌كیان له‌لایه بیگه‌ینه ده‌ست خێزانه‌كه‌یان.
هونه‌رمه‌ند حه‌مه جه‌زا عه‌لی له 1949.02.03 له شاری سلێمانی له دایك بووه، هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌جه‌زا هه‌ر له منداڵییه‌وه ئاره‌زووی هونه‌ر و سترانی كردووه. زۆرینه‌ی بنه‌مه‌ڵه‌كه‌یان به كه‌سانی ده‌نگخۆش ده‌ناسرێن و ژماره‌یه‌كی زۆریان وه‌ك "ئه‌ژده‌ر وه‌هبی"، "به‌رهه‌م حه‌سه‌ن" و هتد ناوبانگێكیان له‌ناو هونه‌ری كوردیدا په‌یدا كردووه.
له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا ژیانی هاوسه‌ری پێكه‌وه ناوه‌و خاوه‌نی 6 منداڵه (2 كوڕ و 4 كچ).
له‌ساڵی 1969دا "حه‌مه جه‌زا" ده‌بێته ئه‌ندامی "تیپی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی" و له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆیدا وه‌ك هونه‌رمه‌ندان (عوسمان عه‌لی، سه‌لاح مه‌جید، حه‌مه‌ی نێرگز) و هتد به‌شداری چه‌ندان ئاهه‌نگی موزیكی ده‌كات.
كاتێك مرۆڤ گوێ له گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ند كاك حه‌مه جه‌زا ده‌گرێ، خه‌یاڵ ده‌یباته‌وه و وا هه‌ست ده‌كات، كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و كاته. كاك حه‌مه جه‌زا له سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه وه‌كوو هونه‌رمه‌ندێك زۆر واقعبینانه سه‌یری بارودۆخی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی وڵاته‌كه‌مانی ده‌كرد، بۆیه سنووری هونه‌ری تێپه‌ڕاند و ڕێگای پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تی هه‌ڵبژارد و له‌و ڕێگایه‌شه‌وه خزمه‌تی هونه‌ری كوردی كرد.
هونه‌رمه‌ند حه‌مه جه‌زا به یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده بهئهزموونهكانی كورد داده‌نرێت، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانییه، دوای كۆچی دوایی ئه‌و، هونه‌ری كوڕی، ژماره‌یه‌ك گۆرانی باوكی به میوزیكێكی نوێ بڵاو كردووه‌ته
به داخه‌وه ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌ڕۆژی 2010/10/1، هونه‌رمه‌ند حه‌مه حه‌زا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
ئا- كامران
کتێبێک له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی هونه‌رمه‌ند"حه‌مه‌جه‌زا" بڵاو ده‌کرێته‌وه
![](/content/upload/1/archive/2021-12/hama_jaza.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.