Erbil 27°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 17:28

له‌ زانکۆی دهۆک دکتۆرای فه‌خری به‌ ئیسماعیل بێشکچی ده‌درێت

کوردستان TV
100%

وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕێز و پێزانین ئاراستەى کۆمەڵناس و نووسەری ناسراوى تورک ئیسماعیل بێشکچی دەکات کە مـاوەی زیـاتـر لـە نیو سـەدەیـە لە ڕێگـای نووسیـن و بەرهـەمە زانستییەکانى ژیـانی خۆى تەرخان کردووە بۆ داکۆکیکردن لە ڕاستی و پشتیوانیکردنی دۆزی ڕەوای گەلی کورد، هەروەها زانکۆى دهۆکیشى ڕاسپارد ئامادەکارى بکات بۆ پێدانى دکتۆراى فەخرى بە ئیسماعیل بێشکچى.

ئەمڕۆ یەکشەمە د. ئارام محه‌مه‌د قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازی لە کۆمەڵناس و نووسەری ناسراوى تورک ئیسماعیل بێشکچی و وەفدی یاوەری کرد. 

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى خەبات و تێکۆشانی ئیسماعیل بێشکچی لە داکۆکیکردن لە گەلی کوردستان و دۆزی ڕەوای کورد بەرز نرخاند، بۆ ئەمەش ئاماژەی بە هەڵوێست و نووسین و بەرهەمەکانی بێشکچی کرد کە لە ڕێگەی توێژینەوەکانى بە شێوازێکی زانستی و ئەکادیمی بەرگریی لە مافەکانی گەلی کوردستان کردووە.

له‌مباره‌یه‌وه‌ گوتى: هەمو وشەیەکی نێو کار و بەرهەمە زانستییەکـان و قوربانییە مەزنەکانى بێشکچى بەرز دەنرخێنین، بە چـاوی ئەمەک و پێزانینەوە لێیان دەڕوانین، هیوای تەمەنی درێژ و تەندروستی باشى بۆ دەخوازین.

هەر لە دیدارەکەدا د. ئارام  سەرۆکى زانکۆى دهۆکى ڕاسپارد ئامادەکارى پێویست ئەنجام بدەن بۆ پێدانى دکتۆراى فەخرى بە کۆمەڵناس و نووسەرى ناودار ئیسماعیل بێشکچى.

لای خۆشیەوە ئیسماعیل بێشکچی سوپاسی وەزیرى خوێندنى باڵا و پشتیوانییەکان کرد و جەختی لە گرینگی کارکردن لە سەر سێکتەرى خوێندنى باڵا و بایەخدان بە پرسە زانستییەکان و چارەسەرکردنی پرسی کورد بە شێوازێکی ئاشتییانە و دادپەروەرانە کردەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.