به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ولێر له ڕاگهێندراوێكدا هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی (07/11/2021) تا رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی(11/11/2021) به ئێواران مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان رایی ده‌كه‌ن.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه:ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ینه‌وه، كه سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم نووسینگەکانی پاسپۆرت (نووسینگەی یەك - نووسینگەی دوو - نووسینگەی سۆران - نووسینگەی کۆیە)ی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی (07/11/2021) تا رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی(11/11/2021) به ئێواران مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان رایی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه:، کاتی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر (2:00)ی دوای نیوەڕۆ تا (6:00)ی ئێوارەیە و داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لە کاتی دیاریکراو سەردانمان بکەن، بە مەبەستی رایی کردنی مامەڵەکانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.