Erbil 14°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 12:54

هه‌ولێر ڕووبه‌رووی زه‌وڕا ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ گه‌ڕی هه‌شته‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی تۆپی پێی یانه‌ پله‌ نایابه‌كانی عێراق، كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی زه‌ورا، یاریه‌كه‌ش له‌ یاریگای نێوده‌وڵه‌تی شه‌عب له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌م یاریه‌ یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری تونسی تارق جه‌رایا سازكرد، یانه‌ی هه‌ولێر له‌ كۆی حه‌وت یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق، یه‌ك یاری بردۆته‌وه‌و له‌ چوار یاری یه‌كسان بووه‌وه‌و دوو یاریشی دۆڕاندووه‌و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی حه‌وت خاڵ له‌ پله‌ی سێزده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه.
 زه‌وراش یاریه‌كی دواخراوی هه‌یه‌و به‌ پازده‌ خاڵ له‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ند دێت، سبه‌ی هه‌ینی له‌ دوو یاری دیكه‌ی هه‌مان گه‌ڕی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی زاخۆ میوانداری یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ ده‌كات و یانه‌ی نه‌ورۆزیش ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌فت میسانی میوانی ده‌بێته‌وه‌.
 


                                            

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.