Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 07:28

وته‌بێژی حکومه‌ت: له‌زووترین کاتدا کۆتایی به‌دابه‌شکردنی مووچه‌ ده‌هێنین

کوردستان TV
100%


وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر مووچه‌ ده‌دات.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 2 ی 11 ی 2021 ، د. جوتیار عادل وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  به‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی رایگه‌یاند: له‌زووترین كاتدا كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌هێنین.
 راشیگه‌یاند : هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌كاتی خۆیدا و هه‌موو مانگێك به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و له‌كاتێكی دیاریكراودا  مووچه‌ی ته‌واوی شوێنه‌كان دابه‌شده‌كرێت. 
جوتیار عادل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:  هێشتا پاره‌كه‌ی به‌غدا نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌رێم و هه‌ر كات بگات  پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ خێراتر ده‌كرێت.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.