Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:41

کەرکووک.. بەهۆی ئاڵای کوردستان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک دەردەچێت

karkuk
کوردستان TV
100%

بەهۆی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە قوتابخانەی عەلی مەردانی سەرەتایی له‌ شاری كه‌ركووك، بەڕێوەبەری قوتابخانه‌كه‌ فه‌رمانی دەستگیركردنی بۆ ده‌رده‌چێت.

پەیامنێری(کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: ئه‌مڕۆ دووشەممە لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، قوتابخانەی عەلی مەردانی سەرەتایی لە ڕێوڕەسمێکدا بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان ساڵی نوێی خوێندنى لە قوتابییانی قوتابخانەکەى پیرۆز كرد، بەم هۆیه‌وه‌ ته‌ها مه‌جید بەڕێوەبەری قوتابخانەکە لەلایەن ئەمنی وەتەنییەوە بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رده‌كرێت.

ڕاشیگەیاند: هه‌ر به‌هۆی ئه‌م كاره‌شه‌وه، ‌مامۆستا شێرزاد ڕەشید کاکە بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک بانگهێشتی پەروەردە کراوە به‌ مه‌به‌ستی لێپرسینەوەی ئەم کارە.

جێی باسە ئەمڕۆ دووشەممە ساڵی نوێی خوێندنی 2021-2022 لە پارێزگای كه‌ركووك و سه‌رجه‌م پارێزگاکانی تری عێراق دەستی پێ کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.