یاریده‌ری گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره‌ی ئه‌و سندووقانه‌ی ئاشكرا كرد كه وه‌ك كۆتایی ماون ژماردنی ده‌ستییان بۆ بكرێت.
نیبراس ئه‌بو سۆده یاریده‌ری گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند: سبه‌ی سێشه‌م ژماردنی ده‌ستی بۆ زیاتر له 150 وێستگه له پارێزگای زیقاڕ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌مه‌ش له كۆی 612 وێستگه‌ی پارێزگاكاكه ده‌گه‌ینه ڕێژه‌ی هه‌ره زۆری ته‌واوكردنی كاره‌كان، زۆرترین تانه‌ش له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌م پارێزگایه بووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: وه‌ك دوایین كاره‌كانی ژماردنی ده‌ستی ده‌نگه‌كان كردنه‌وه‌ی 300 سندووقی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینمان له‌به‌رده‌مدا ده‌مێنێ له‌گه‌ڵ 160 وێستگه‌ی پارێزگای به‌سڕا، دوای ئه‌مانه كۆتایی به ژماردنی ده‌ستی وێستگه تانه لێدراوه‌كان دێت.
نیبراس ئه‌بو سۆده ڕاشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر به ژماره هه‌ژماری بكه‌ین له كۆی 2 هه‌زار سندووقی وێستگه‌كان ئێستا له ته‌نیا 610 سندووقمان ماوه ژماردنی ده‌ستی بۆ بكه‌ین.
یاریده‌ری گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌باره‌ت به پاشكۆی تانه‌كان جه‌ختی كرده‌وه كه ئێستا تانه‌ی پاشكۆكان بریتین له 90 تانه و ڕه‌نگه تانه‌ی نوێی تریش دروستببن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.