ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نت له بیسته‌كانه، واته به چه‌ندین قۆناغی فێربووندا تێپه‌ر بوویت، زۆر شتت له بیر ماوه و زۆریشت له بیر چۆته‌وه، كه‌سانی جۆراوجۆرت بینیوه .
ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نه‌ت له بیسته‌كانه ئیستا دڵ و مێشكت گه‌رمه به‌دوای گۆڕنكاری زیاتر ده‌گه‌رێیت بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆت به هێمنی و جێگری بمێنێته‌وه, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویستت به زانیاریی زیاتر ده‌بێت له‌م فلیمانه‌ی باس ده‌كه‌ین, په‌یامی راسته‌وخۆ بۆ ئه‌و قۆناغه‌ی ته‌مه‌نت پێ ده‌به‌خشن.
Yes Man
كاتێ ته‌منت ده‌گاته 30 ساڵان، بێگومان تووشی چه‌ندین كێشمه كێشمی ژیان ده‌بیته‌وه،له هه‌مانكاتدا چه‌ندین ئه‌ركت بۆ زیاد ده‌بێت نازانیت كامه‌یان وه‌ربگریت و كامه‌یان ڕه‌ت بكه‌یته‌وه, بۆیه پێویستیت به بیركردنه‌وه‌ی زۆر ده‌بێت, ئه‌م فلیمه داوات لێ ده‌كات به ئاسانی ژیان وه‌ربگریت و ده‌رفه‌تی زێرینت پێ ده‌دات، خێر و خۆشیت پێ ده‌به‌خشێت كه له‌وانه‌یه له‌لای تۆ خه‌راپ بێت.
Like Stars on Earth
دڵنیابه ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌م فلیمه بكه‌یت، به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌شیمان نابیته‌وه كه له‌لایه‌ن بۆلیووده‌وه به‌رهه‌مهێنراوه، گرێی فلیمه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی درامی باس له مامۆستایه‌كی گه‌نج ده‌كات.
په‌یامی فلیمه‌كه زۆر به‌هێزه كاتێ تۆ له‌گه‌ڵ هه‌مووان جیاواز بیر ده‌كه‌یته‌وه, ئه‌وه‌ش نهێنی زیره‌كی تۆیه.
The Intouchables
ئایا هیچ كات به‌ڕاستی له خۆت پرسیوه كه بوویته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌هۆی ڕووداوێك نه‌توانێ له‌سه‌ر پێی خۆی بڕوات یان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی تووشی نابینا بێت, بیركردنه‌وه‌ت چۆن ده‌بێت كه بۆ یه‌كه‌مجار كه‌سكه ده‌بینیت ؟
وه‌ڵامت هه‌ر ئه‌وه ده‌بێت زوو چاك ببیته‌وه ئه‌مه تاكه هه‌سته كه هه‌موو كه‌س چاوه‌ڕوان ده‌كات, به‌ڵام رۆح، دڵ، ویژدان، خه‌ونه‌كان سنووریان نییه, له‌م فلیمه‌دا ئه‌م ڕووداوانه ده‌بینیت.
Life of Pi
گه‌نجێك ململانێ له‌گه‌لأ زه‌وی و ئاسمان و هه‌وره تریشقه ده‌كات، له هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌ره‌نگاری ئاژه‌ڵانی دڕنده ده‌بێته‌وه, ئه‌وه‌ی راستی بێت فلیمه ترسناكه له زۆر ئاست شیكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، ئه‌م فلیمه بارودۆخی ژیانمان پیشان ده‌دات, به‌ڵام بڕوا به خۆبوون ده‌توانێت به‌سه‌ر هه‌موو ناسۆرییه‌كان سه‌ركه‌ویت.
Rocky
له‌م فلیمه‌دا باس له ژیانی یاریزانی مشته‌كۆڵه (ڕۆكی) ده‌كات, سه‌رتای ژیانی له دوكانی گۆشتفرۆشتن ده‌ستی پێ كردووه, به‌ڵام به‌هره و خه‌ونه‌كانی وای لێ ده‌كات بگات به خه‌ونه‌كه‌ی, ده‌بێته باشترین یاریزانی مشته‌كۆڵه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تووشی چه‌ندین ئاڵنگری و ناخۆشییه‌كانی ژیان ده‌بێته‌وه، له فلیمه‌كه‌دا فێری خۆڕاگری و به‌رده‌وامبوون ده‌بین.
Me Again
له‌م قۆناغه‌ی ته‌مه‌نتدا سێ به‌شی ته‌مه‌نت له خوێندن به‌سه‌ر بردووه، له‌وانه‌یه ئێستا له یه‌كێك له فه‌رمانگاكان ژیانی خۆت مه‌یسه‌ر بكه‌یت، یان به دوای كارێك بگه‌ڕێیت .
زۆربه‌ی هاووڵاتییان هه‌ست به‌و شتانه ناكه‌ن كه هه‌یانه و هه‌رده‌م بیر له‌و شتانه ده‌كه‌نه‌وه كه نیانه، ئه‌م فلیمه پێمان ده‌ڵێت له چه‌ندین سێگۆشه‌وه ته‌ماشای ژیان بكه‌ین.
AUGUST RUSH
كاتێ سه‌یری ئه‌م فلیمه ده‌كه‌یت، وات لێ ده‌كات دووباره به هه‌موو كاره تایبه‌تی و كاره گشتییه‌كانتدا بچیته‌وه، له‌م فلیمه‌دا كه‌شێكی هونه‌ری له موزیك و خۆشه‌ویستیت بۆ ده‌خوڵقێنێت.
The Ultimate Gift
هێز و پاره له‌لایه‌ن زۆر كه‌سه‌وه به سه‌رماییه‌ی ڕاسته‌قینه داده‌نرێت, هه‌روه‌كو له پاڵه‌وانی ئه‌م فلیمه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌وڵدانی گه‌نجێك له ڕێگه‌ی هاورێیه‌كی كۆنی بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌موو شتێك بگات .
ئه‌م فلیمه پێمان ده‌ڵێت ته‌نیا كار نه‌كه‌ین بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره, به‌ڵكو بوونی هاورێی راسته‌قینه زۆر گرینگه.
The social network
له راستییدا چیرۆكی "مارك" ئه‌و گه‌نجه‌ی پێگه‌ی "فیسبووكی " دامه‌زراند, چیرۆكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن زۆر گه‌نج گرینگ بووه نه‌ك به‌هۆی ئه‌وه‌ی بیرمه‌ند بووه و نه به هۆی ئه‌وه‌ی ناوی له لیستی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهانه، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هێز و باوه‌ڕی بۆ گه‌نج گه‌ڕانده‌وه .
ئه‌م فلیمه باس له‌و گه‌نجه به‌هێز و باوه‌ڕه ده‌كات كه چۆن گۆرانكاری له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ناو كۆمه‌ڵگا كرد.
The Family Man
له ژیانی نێو كۆمه‌ڵگادا چه‌ندین ئه‌زموون هه‌ن كه ده‌توانیت سوودی لێ وه‌رگریت بۆ ئه‌وه‌ی له ژیانی فه‌رمانبه‌ریدا ئاستی خۆتی پێ به‌رز بكه‌یته‌وه، نابێ ئه‌وه‌ت له‌بیر بچێت كه سه‌رچاوه‌ی هێزت له‌وانه‌یه خێزانه‌كه‌ت بێت یان هاورێیه دڵسۆزه‌كانت .
فلیمه‌كه ئامۆژگاریمان ده‌كات كه نابێ مرۆڤ ته‌نیا بێت, هه‌روه‌ها پێمان ده‌ڵێت خۆشه‌ویسته‌كانت جێ مه‌هێڵه.
ئا- كامران
ژێده‌ر- فن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.