Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 01:52

مسته‌فا کازمی پیرۆزبایی لەپێکهاته‌ی ئاینی سابیئه‌ مه‌ندائییه‌کان ده‌کات

کوردستان TV
100%

 

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی پێكهاته‌ی ئاینی سابیئه‌ مه‌ندائییه‌كان كرد به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی بووژانه‌وه‌‌.

كازمی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) نووسیویه‌تی "جوانترین پیرۆزبایی پێشكه‌ش به‌ برایانی ئازیزی سابیئه‌ی مه‌ندایی ده‌كه‌م به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی بووژانه‌وه‌".

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات "هه‌موو ڕێز و پێزانینێك بۆ ئێوه‌ كه‌ به‌هایه‌كی باڵای ئه‌و نیشتمانپه‌روه‌رییه‌ عێراقییه‌ن كه‌ به‌رهه‌می فره‌یی مێژوویی وڵاته‌".

له‌ كۆتاییدا ده‌نووسێت "ئه‌و جۆراوجۆرییه‌مان هه‌وێنی هێز و گه‌شه‌سه‌‌ندنه‌ نه‌ك هۆیه‌ك بۆ په‌رته‌وازه‌یی و ئاژاوه‌".

جێی باسه‌ ئاینی سابيئه‌ی مه‌ندائی یه‌كێكه‌ له‌ ئاینه‌كانی ئیبراهیمی و یه‌كه‌م ئاینی یه‌كتاپه‌رستییه‌ و به‌پێی رێنوێنییه‌كان زۆر له‌ ئاینی ئیسلامه‌وه‌ نزیكتره‌ و دواكه‌وتووانی ئاینه‌كه‌ش ئاده‌م و شیت و ئیدریس و نووح و سامی كوڕی و یه‌حیا و زه‌كه‌ریا به‌ پێغه‌مبه‌ری خۆیان ده‌زانن و به‌دوایان كه‌وتوون.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.